رووداو - تەندروستی
پسپۆڕانی تەندروستی لەم ئیسپانیا هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی هانتاڤایرۆس، دوای ئەوەی دوو حاڵەتی نوێی گوماناوی لە ئیسپانیا و دوورگەی دوورەدەستی تریستان دا کونا لە باشووری ئەتڵەسی تۆمارکران.
بەپێی راپۆرتەکان، یەکێک لە حاڵەتە نوێیە گوماناوییەکان پیاوێکە کە دوای دابەزینی لە کەشتییەکە نەخۆش کەوتووە. حاڵەتی دووەمیش ئافرەتێکە کە دوای ئەوەی لە فڕۆکەیەکدا لە تەنیشت نەخۆشێکی تووشبووی سەر کەشتییەکە دانیشتووە، نیشانەکانی تێدا دەرکەوتوون.
بڵاوبوونەوەی هانتاڤایرۆس یەکەمجار لەسەر کەشتیی (MV Hondius) بوو، کە تێیدا 8 کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەبوون و سێ کەسیان گیانیان لەدەستدا.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) رایگەیاندووە، مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ سەر خەڵکی گشتی کەمە.
کەشتییە هۆڵەندییەکە ئێستا بەرەو دوورگەکانی کەناری بەڕێکەوتووە و هیچ راپۆرتێک لەبارەی دەرکەوتنی نیشانەی نوێ لەسەر کەشتییەکە نییە.
