رووداو - تەندروستی
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە ئەفریقا ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراو بە ڤایرۆسی کوشندەی 'ئیبۆلا' گەیشتە 544 کەس.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن CDC لە ئەفریقا رایدەگەیێنێت، تەنیا لە پارێزگای ئیتوری کە چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بوو لەمساڵدا 515 تووشبووی تێدا تۆمار کراوە، هەروەها بە گشتیش 88 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: پێویستە ئەو وڵاتەی رۆژهەڵاتی ئەفریقا پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی سنوور لەگەڵ کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆدا بکەن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی جۆرە دەگمەنەکەی ڤایرۆسی ئیبۆلا کە ناوی بوندیبۆگیۆیە، حاڵەتێکی لەناکاوی تەندروستیی گشتییە و نیگەرانیی نێودەوڵەتیی دروستکردووە.
ئەم ڤایرۆسە لە ئۆگەندای دراوسێی کۆنگۆش بڵاو بووەتەوە و تائێستا 19 کەس لەوێ تووشبوو.


