رووداو دیجیتاڵ
لە بوولتەنی ئەمڕۆی وەرزشیی رووداو، کە رۆژانە لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە کاژێر 13:30 پێشکێشدەکرێت، چەند مژارێکی گرنگ خرانەڕوو.
کۆتاییهاتنی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ هەردوو یانەی نەورۆز و دهۆک، کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر هەردوو یانەی دیالە و نەفت یاریی دەکەن بەشێکی سەرەکی بوولتەنەکە بوون.
راگەیاندنی لیستی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەکانی مۆندیال و بانگهێشتکردنی چوار یاریزانی کورد، بەشێکی دیکەی بوولتەنەکە بوون.
سەرۆکی یانەی زاخۆ لە بوولتەنەکەدا میوان بوو، بۆ قسەکردن لەبارەی ئەگەری وازهێنانی لە کارەکەی و گوتی "چەندینجار داوامکردووە واز لە کارەکەم بهێنم، رەنگە جارێکی دیکە گفتوگۆم لەگەڵ بکەیت من سەرۆکی یانەکە نەبم".
