رووداو دیجیتاڵ
بوولتەنی ئەمڕۆی وەرزشیی رووداو کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، تایبەت بوو بە چەند مژارێکی جیاواز لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و نوێترین زانیارییەکان لەبارەی هەوڵەکانی یانەی هەولێر بۆ گواستنەوەی هاڕوون ئەحمەد خرانەڕوو.
لە سەرەتای بوولتەنەکەدا وردەکاریی هەوڵەکانی یانەی هەولێر بۆ گواستنەوەی هاڕوون ئەحمەد، نرخی ئەو دەستەوارەیەی پێشکێشکراوە و هەموو ئەو یانانەی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەسەرهێڵن خڕانەڕوو.
یانەکانی قادسیەی کوێتی، شورتە، زەوڕا و گەرمە لەسەر ئاستی خولی ئەستێرەکانی عێراق و یانەیەکی بەحرەینی داوای ئەو یاریزانە دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی بوولتەنەکەدا چیرۆکی هەوڵەکانی یانەی هەولێر بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مەسعود میراڵ، راهێنەری پێشووی دهۆک و یانەی وەسڵی ئیماراتی باسکرا، لەکاتێکدا باسم قاسم نزیکە لەوەی لە یانەکە بڕوات.
لەگەڵ ئەم دوو هەواڵە گرنگەکەدا، باس لە گواستنەوەی محەممەد دلاوەر، بەرگریکار و کاپتنی یانەی نەورۆز و ئەگەری رۆیشتنی خادم رەسوڵ، بەرگریکاری یانەی دهۆک کرا.
پرسی تایبەت بە دۆخی یانەی زاخۆ و پەشیمانبوونەی نێچیرڤان لەزگین، لە وەرگرتنی سەرۆکایەتیی ئەو یانەیە باسکرا و غەریب مەجید، پەیامنێری رووداو لەبەردەم بارەگای یانەی زاخۆ هۆکارەکەی ئاشکرا کرد.
