رووداو دیجیتاڵ
بوولتەنی ئەمڕۆی وەرزشیی رووداو، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، تایبەت بوو بە هەواڵەکانی مۆندیالی 2026.
لە سەرەتای بوولتەنەکەدا، یادی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا کرایە کە لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیلەدەستدا، دوای ئەوە باس لە دوایین ئامادەکاریی هەڵبژاردەکان بۆ مۆندیال کرا.
باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بۆ مۆندیال و دوایین هەلی هەڵبژاردەکە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ بردنەوەی نازناوەکە کرا، بەتایبەت کە هەڵبژاردەکە ئەمشەو دوایین یاریی دۆستانەی بەرامبەر نایجیریا ئەنجامدەدات و دوای ئەوە بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت.
ئامادەکارییەکانی، بەرازیل، ئینگلتەرا و کرواتیا بەشێکی دیکەی بوولتەنەکە بوون و تۆماس تۆخێل، راهێنەری ئینگلتەرا رەتیکردەوە کە ئەوان بەربژێری یەکەمی بردنەوەی مۆندیال بن.
ناوبژیوانی سۆماڵی، عومەر ئەرتان دوای ئەوەی لەلایەن ئەمریکاوە رێگریی لێکرا بچێتە نێو خاکی ئەو وڵاتە گەڕایەوە وڵاتەکەی و لەلایەن هاندەرانەوە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا.
