رووداو دیجیتاڵ
لە دەستپێکی یارییەکانی کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی مەغریب ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکێش کرد و بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ بەرازیل یەکسان بوو.
مەغریبییەکان زۆر بوێرانە دەستیان پێکرد. لە خولەکی 21دا، ئیسماعیل سایباری دوای ئەوەی بە تەنیا لەگەڵ ئەلیسۆن بێکەری گۆڵپارێزی بەرازیل
رووبەڕووبووەوە، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ مەغریب تۆمارکرد و جۆشوخرۆشێکی زۆری خستە نێو یاریگەکە.
سامبا وەڵامی هەبوو بەرازیلییەکان زۆر چاوەڕێیان نەکرد و لە خولەکی 32دا، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، ڤینیسیۆس جۆنیۆر توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ سامبا تۆمار بکات.
نیوەی دووەمی یارییەکەش ململانێیەکی تووندی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە.
مەغریب و بەرازیل هەریەکەیان خاڵێکیان بەدەستهێنا و بە کاتی لە پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمن، تاوەکو ئەنجامی یاریی نێوان هایتی و
سکۆتلەندا یەکلایی دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی مەغریب لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، رووبەڕووی هەڵبژاردەی سکۆتلەندا دەبێتەوە، هەر لە هەمان گەڕدا، بەرازیل رووبەڕووی هایتی دەبێتەوە.




