رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی عێراق بۆ یەکەم یاریی لە مۆندیال کرا و سەرنج خرایە سەر ئەو یاریزانە کوردستانیانەی کە یاریی بۆ هەڵبژاردەکە دەکەن.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە پڕۆفایلی ئەو یاریزانە کوردانە کرا کە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالن و ئامادەن بۆ یاریی لووتکەی بەرامبەر نەرویج.
یاریی فەرەنسا بەرامبەر سەنیگال و ئامارەکانی کیلیان ئێمباپێ، لە مۆندیالدا بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون، کیلیان لە مۆندیالدا خاوەنی 12 گۆڵە لەکاتێکدا 14 یارییکردووە.
دەرکەوتنی لیۆنێل مێسی و دەستپێکردنی هەنگاوەکانیان بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوی مۆندیالی رابردوو، لە بووڵتەنەکەدا سەرنجی خرایە سەر و ئامارەکانی مێسی لە مۆندیالدا باسکران.
