رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی مۆندیالدا کە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، دوایین گۆڕانکارییەکانی مۆندیالی 2026 پێشاندران.
سەرەتای بووڵتەنەکە گرنگی بە هاتریکەکەی مێسی بەرامبەر جەزائیر درا، بەتایبەت کە گۆڵەکانی لەگەڵ میرۆسلاڤ کلۆزە یەکسانکردەوە و بە 16 گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال.
جگە لەوە باس لە یەکەم دەرکەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پۆرتوگال لە مۆندیالدا کرا و ئامارەکانی کریستیانۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکە پێشاندران.
چەندین هەواڵی دیکەی تایبەت بە مۆندیالی 2026 لە بووڵتەنەکەدا خرانەڕوو.
