رووداو دیجیتاڵ
بووڵتەنی مۆندیال، رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، ئەمڕۆ سەرنجی لەسەر کۆتاییهاتنی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکان و درەوشانەوەی ئەستێرەیەکی کورد بوو.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە سێیەم گرێبەستی یانەی ریال مەدرید لەم هاوینەدا، دوای ئەوەی بەفەرمی گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری دیاری پێشووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی فەرەنسای راگەیاند.
دوای ئەوە باس لە ئەنجامی خراپی پۆرتوگال لە یەکەم یارییدا بەرامبەر کۆنگۆ کرد، دوای ئەوەی هەڵبژاردەکە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەیانتوانی ئاستێکی بەرز پێشکێش بکەن و کەوتە داوی یەکسانبوون.
لە بووڵتەنەکەدا چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هاندەران پێشاندران، کە لە گەڕی یەکەمدا جێگەی سەرنج بوون، لەوانە ئاهەنگی یاریزانان و سەرۆکی کۆنگۆ، تووڕەیی رۆناڵدۆ لە دیۆگۆ کۆستا، ئاهەنگی یاریزانانی گانا لە ژووری جلگۆڕینی هەڵبژاردەکە دوای بردنەوەیان لە پەنەما.
یارییەکانی گەڕی دووەمی مۆندیال و بەڕێوەچوونی چوار یاریی لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە و بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوون.
