رووداو دیجیتاڵ
بووڵتەنی مۆندیال کە رۆژانە لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، بۆ رۆژی هەینی 19-6-2026 گرنگیدا بە چەند هەواڵێکی جیاوازی مۆندیال.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە سەرکەوتنی مەکسیک بۆ قۆناخی دووەم کرا وەکو یەکەم هەڵبژاردە و ئاهەنگی هاندەرانی هەڵبژاردەکە پێشاندرا، دوای ئەوە باس لەو یارییانە کرا کە لە گەڕی دووەمدا بەڕێوەدەچن.
هەڵبژاردەی بەرازیل دووەم یاریی خۆی ئەنجامدەدات و بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەرامبەر هایتی یاریی دەکات، نەیمار داسیلڤا گەڕاوەتەوە نێو مەشقەکانی سامبا، بەڵام بۆ یارییەکە بانگهێشت نەکراوە و یاریی ناکات.
چیرۆکی ڤۆزینیای گۆڵپارێزی کابۆ ڤێردێ و دایکی، بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو و دایکی ئەو گۆڵپارێزە ڤیزای ئەمریکای وەرگرت و بۆ یاریی داهاتوو ئامادەدەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی کوڕەکەی.
