رووداو دیجیتاڵ
لە یارییەکی لووتکەی کۆمەڵەی چوارەمدا و بە ئامانجی گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی مۆندیال وەکو دووەم هەڵبژاردە لە دوای مەکسیک، هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و ئوسترالیا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
کاژێر 22:00 هەڵبژاردەی ئەمریکای میوانداری مۆندیال، دوای لە یاریی یەکەمیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر پاراگوای بەدەستهێنا، دەیەوێت سوود لە میواندارییەکەی و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، کاتێک بەرامبەر ئوسترالیا یاریی دەکات.
هەڵبژاردەکە رۆژی پێنجشەممە لە کۆمەڵگەی وەرزشی تایبەت بە خۆی لە گرەیت پارک لە شاری ئێرڤاینی کالیفۆرنیا دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکە ئەنجامدا، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، دەیەوێت سەرکردایەتیی تیپەکەی بکات بۆ ئەوەی ئەمریکا بگەیێنێتە قۆناخی کرانە دەرەوەی مۆندیال.
هەڵبژاردەی ئوسترالیا لە یاریی یەکەمیدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا بەدەستهێنا، ئەمە هەڵبژاردەکەی بەهێزەوە بردە نێو رکابەرییەکە و وەکو رکابەرێکی سەرەکی لە کۆمەڵەکەدا هەژمار دەکرێت.
لە ئالامێدا، هەڵبژاردەکە دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ یارییەکە ئەنجامدا، تیپەکە بەتەواوی بۆ ئەم رووبەڕووبوونەوەیە ئامادەیە و دەیەوێت شوێنی خۆی لە قۆناخی داهاتوو بکاتەوە.
ئەمریکا پێشتر پێنج جار گەیشتووەتە قۆناخەکانی کرانە دەرەوە و ئوسترالیاش دووجار سەرکەوتووە، دەکرێت ئەمشەو یەکێک لەو دوو هەڵبژاردەیە خۆی لە قۆناخی داهاتوو ببینێتەوە.




