رووداو دیجیتاڵ
بووڵتەنی مۆندیال کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال دەدات، لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە سەرکەوتنی یەکەمی بەرازیل لە مۆندیالدا کرا و گۆڵەکانی هەڵبژاردەکە پێشاندران.
قسەی کارلۆ ئەنچێلۆتی لەبارەی نەیمار و ئاستی تیپەکەوە خرایەڕوو، جگە لە وردەکاریی نوێ لەبارەی پێکانی رافینیاوە بڵاوکرایەوە، کە گوایە ئەو یاریزانە چیدیکە نەتوانێت لە مۆندیالدا یاریی بکات.
ماڵئاواییکردنی تورکیا، وەکو دووەم هەڵبژاردە لە مۆندیالدا کاردانەوەی گەورەی دروستکرد و لە بووڵتەنەکەدا پێشاندرا.
یاریی دووەمی ئەڵمانیا بەرامبەر کۆتدیڤوار، دەرکەوتنی ئونداڤ و ئەگەری یارییکردنی بەشێوەی سەرەکی، بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو، هەروەها باس لە دوایین دەرکەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال کرا لە دوای هەموو ئەو رەخنانەی لە هەڵبژاردەکە گیران.
