Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بووڵتەنی وەرزش

بووڵتەنی مۆندیال؛ مێسی باسی لامین دەکات و یاریی پلەی سێیەم و چوارەم دەکرێت

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

18-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری18-07-2026


رووداو دیجیتاڵ

لە بووڵتەنی مۆندیالدا، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی مۆندیال کرا و لێدوانی لیۆنێل مێسی لەبارەی لامین یامالەوە پێشاندرا.


لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە کەشوهەوای نیویۆرک کرا، کە تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان گۆڕینی شوێنی یارییەکە نییە، لەکاتێکدا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەندا دووکەڵی زۆر لە نیویۆرک بڵاوبووەتەوە.

لێدوانی لیۆنێل مێسی، پێش ئەنجامدانی یارییەکە پێشاندرا، لەبارەی لامین یامالەوە و ئەو وێنەی لەکاتی منداڵی یامال گیراوە قسەیکرد و گوتی "مێسی لەبارەی وێنە مێژووییەکەی لەگەڵ لامین یامال قسە دەکات، لەکاتێکدا بە منداڵی لە تەشتێکدا ئەو یاریزانەی هەڵگرتووە و ئێستا لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا رکابەریی یەکدی دەکەن.

مێسی دەڵێت "وێنەکە سێتانەیە، چونکە کاتێک وێنەکەمان گرت ئەو منداڵێکی ساوا بوو".

جگە لەوە لێدوانی لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری ئەرجەنتین، لویس دی لا فوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا و چەند هەواڵێکی دیکە پێشاندران.

یاریی دەستنیشانکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی مۆندیال، لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئینگلتەرا بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو.

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە