Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جۆزێ مۆرینیۆ

جۆزێ مۆرینیۆ

وەرزش

مۆرینۆ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئینتەر سوپرایزێکی گەورە ئامادە دەکات

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

07-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد07-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راھێنەری یانەی ریال مەدرید، خۆی بۆ سوپرایزکردنی یانەی ئینتەر  ئامادە دەکات، لەو یارییە چاوەڕوانکراوەی کە رۆژی سێشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای 'سانتیاگۆ بێرنابیۆ' بەڕێوەدەچێت.


سەرەتایە نموونەییەکەی مۆرینیۆ لەگەڵ ریال مەدرید لە خولی ئیسپانیا، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا کۆتایی هات، کاتێک تروی پارۆت، هێرشبەری پێشووی تۆتێنهام توانی گۆڵی سەرکەوتن بۆ ریال بێتیس تۆمار بکات و زنجیرە سەرکەوتنەکانی یانەی شاهانە لە مانگی هەشتدا بوەستێنێت.

ئێستا سپێشەڵ وەن پێش یارییە گرنگەکەی چامپیۆنزلیگ لەبەردەم تەنگژەیەکی گەورەدایە، ئەویش بەهۆی بێبەشبوونی سێ لە ئەستێرە دیارەکانی بێرناردۆ سیلڤا، ئاردا گولەر و ئێدواردۆ کاماڤینگا بەهۆی یاساکانی سزادانی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا.

ئەم سێ یاریزانە بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە دوایین یاریی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ ناتوانن بەشداری بکەن، لە کاتێکدا گولەر و کاماڤینگا لە یارییەکەی بێتیس لە لالیگا بە شێوەی سەرەکی یارییان کردبوو.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، مۆرینیۆ خەریکی داڕشتنی پلانێکی نوێیە بۆ سوپرایزکردنی ئینتەر، ئەویش بە ناردنی یان دیۆماندێ، یاریزانە نوێیەکەی، بۆ نێو پێکهاتەی سەرەکی لە سەرەتای یارییەکەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە لە بەرامبەر ئینتەر ، پرۆسەی پشتبەستن بە دیۆماندێ خێراتر دەبێت، بەتایبەت لە سایەی ئامادەنەبوونی گولەر، سیلڤا و کاماڤینگا بەهۆی سزادانەوە، هەروەها تەواو ئامادەنەبوونی چوامینی و تیاگۆ پیتارچ.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کێبڕکێی سەرەکی بۆ ئەو شوێنە لە نێوان دیۆماندێ و براهیم دیاز دەبێت، مەگەر مۆرینیۆ بڕیاری گۆڕانکارییەکی تەکتیکیی جیاواز بدات.

دیۆماندێ کە تەمەنی تەنیا 19 ساڵە، هەرچەندە سەرەتایەکی بێدەنگی هەبووە، بەڵام چاوەڕوانییەکی زۆری لێ دەکرێت و لە نێو ریال مەدرید وەک بەهرەمەندێکی خاوەن توانای ناوازە سەیر دەکرێت.

لە دوای مانگێک لە پەیوەندیکردنی بە یانەکەوە، دیۆماندێ تەنیا 83 خولەک یاری کردووە و تاوەکو ئێستا لە هیچ یارییەکدا بە سەرەکی بەشدار نەبووە، تەنانەت لە هیچ یارییەکیشدا نیو کاژێری تەواوی پێ نەدراوە. ئەی ئێس لە راپۆرتکە نووسیویەتی ئەمە بە واتای شکستی گرێبەستەکە نایەت، بەڵکو پەیوەندی بە ئارامگرتنی یانەکەوە هەیە، لەگەڵ درەوشانەوەی بێوێنەی ئاردا گولەر لە باڵی راست کە وایکردووە کێبڕکێ بۆ ئەو پێگەیە زۆر سەخت بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە