Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یانەی هەولێر

یانەی هەولێر

وەرزش

هەولێر ئامادەیە و دەیەوێت پێشەنگی ریزبەند بەهێزتر بکات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی هەولێر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، کاتێک بەرامبەر یانەی دیالە یاریی دەکات.


لە رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر ئەم ئێوارەیە کاژێر 18:45 لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی دیالە یاریی دەکات و دەیەوێت درێژە بە بردنەوەکانی بدات و شوێنەکەی لە پێشەنگی ریزبەندی خولی عێراق بەهێزتر بکات.

لە دوایین مەشقەکانی یانەکەدا، میولێن ناتان، گۆڵکاری یانەکە بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداریی لە مەشقەکاندا کردووە و ئامادەیە بۆ ئەم یارییە.

هەریەکە لە هومام تارق و عەلا رەعد، بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، بەڵام سەرجەم یاریزانەکانی دیکەی تیپەکە ئامادەن.

هەولێر تاوەکو ئێستا پێنج یاریی لەم وەرزەی خولەکەدا ئەنجامداوە، 3 بردنەوە و 2 یەکسانبوونی هەیە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، قەڵای زەرد بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووەتە پلەی دووەم و دەیەوێت بەبردنەوەی یارییەکە جارێکی دیکە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە وەربگرێتەوە.

یانەی دیالە لە یەکەم یاریی وەرزدا لە تەڵەبەی بردەوە، بەڵام لە چوار یاریی رابردوودا هیچ بردنەوەیەکی نییە، دوو جار یەکسانبووە و دوو یاریی دۆڕاندووە، ئەمە دووەم یارییە لەم وەرزەدا بەرامبەر یانەکانی کوردستان دەکات، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی زاخۆ یەکسانبوو.

پێش یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا، لوئەی سەڵاح، راهێنەری یانەی هەولێر گوتی " دیالە تیپێکی باشە، لە 5  یاری  6 گۆڵیان هەیە، هەمیشە تاوەکو دوایین خولەکەکانی یارییەکە شەڕ دەکەن. 5 بۆ 6 گۆڵیان لە دوای خولەکی 85ـەوە تۆمار کردووە. ئەمە ئەوەت پێ دەڵێت کە ئەم تیپە کۆڵنەدەر و بەردەوامە و بێ ئومێد نابێت، جگە لەوەی یاریزانی باش و کادرێکی مەشقی بەڕێزیان هەیە.

بەپێی راگەیێنراوی یانەی هەولێر، ئەمڕۆ کاژێر 14:00 لەبەردەم یاریگای فرانسۆ هەریری دەستدەکرێت بە فرۆشتنی بلیتەکانی یارییەکە، بلیتی ئاسایی یارییەکە 3 هەزار دینار نرخەکەیەتی و بلیتی تایبەت بە 15 هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە