Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ریال مەدرید

ریال مەدرید

وەرزش

مۆرینیۆ بەرامبەر یانەی پێشووی یاریی دەکات و 7 یاریزانی ئامادەنین

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەستپێدەکات، یانەی ریال مەدرید لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەژێر سەرپەرشتیی جۆزی مۆرینیۆ، میوانداریی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەکات.


یارییەکە کاژێر 22:00 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت، لۆس بلانکۆس دەیەوێت دۆڕانی یاریی رابردووی لالیگا بەرامبەر ریال بێتیس لەبیر هاندەرانی بباتەوە و بە ئەنجامێکی باشەوە بچێتە نێو رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ.

ئەمە یەکەم یاریی جۆزێ مۆرینیۆیە لە چامپیۆنزلیگدا وەکو راهێنەری ریال مەدرید لە دوای وەرزی 2012-2013.

جگە لەوەش بەرامبەر یانەی پێشووی یاریی دەکات، کە لە ساڵی 2010 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای لەگەڵ ئینتەرمیلان بەدەستهێنا.

لە یارییەکەدا بەهۆی سزای وەرزی رابردووەوە، هەریەکە لە بێرناردۆ سیلڤا، ئێدوارد کاماڤینگا و ئاردا گولەر، لە پێکهاتەی ریال مەدریددا نابن.

جگە لەوەش هەریەکە لە ئێدێر مێلیتاو، راول ئەسێنسیۆ، فێرلان مێندی و رۆدریگۆ پێکانیان هەیە.

چاوەڕواندەکرێت مۆرینیۆ بۆ ئەم یارییە لە هێڵی هێرشبەر، بەشێوەی سەرەکی یاریی بە ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئێمباپێ و یان دیۆماندێ بکات.

یانەی ئینتەرمیلان بە ورەیەکی بەرزەوە لە مەدریدە و چاوی لەوەیە بە ئەنجامێکی باشەوە بچێتە نێو رکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

یارییەکە تایبەت و سەرنجڕاکێش دەبێت، بەوپێیەی دوو تیپی نێودار و بەهێز لەسەر ئاستی ئەورووپا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یەکەم دەرکەوتنی هەردوو تیپ دەبێت لە چامپیۆنزلیگدا.

جگە لەوە کریستیان کیڤۆ، راهێنەری ئینتەرمیلان، پێشتر یاریزانی جۆزێ مۆرینیۆ بووە و ئێستا وەکو راهێنەر بەرامبەر راهێنەرە پۆرتوگالییەکە یاریی دەکات.

نیرازۆری سەرەتاییەکی زۆرباشی لەسەر ئاستی تۆپی پێی ئیتاڵیا هەبووە و 3 یاریی لەسەریەکی بردووەتەوە، تیپەکە لە دۆخێکی زۆرباشدایە و دەیەوێت سوود لەوە وەربگرێت بۆ ئەوەی بەرامبەر ریال مەدرید بە ئەنجامێکی باش بگەڕێتەوە میلانۆ.

ئینتەرمیلان 19 یاریی بەرامبەر ریال مەدرید ئەنجامداوە، 7 بردنەوەی هەیە، 10 یاریی دۆڕاندووە و 2 جار یەکسانبوون، ئەمە یەکەم یاریی هەردوو تیپەکە لە دوای ساڵی 2021ـەوە کە لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا یارییانکرد و ریال مەدرید بە یانە ئیتاڵییەکەی بردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە