Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لامین یامال

لامین یامال

وەرزش

یامال هێرشێکی ناڕاستەوخۆ دەکاتە سەر ئێمباپێ و دێمبێلێ

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ


لامین یامال، ئەستێرە گەنجەکەی بارسێلۆنا، پێش دەستپێکردنی کاروانی تیپەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، چەند پەیامێکی بەهێز و راستەوخۆی ئاراستە کرد و جەختی کردەوە، کە هەلێکی گەورەی هەیە بۆ بردنەوەی خەڵاتی  باڵۆندۆر، بەڵام ناچێتە ناو هیچ بانگەشەیەکی کەسییەوە بۆ بەدەستهێنانی یان پاڕانەوە بۆ کۆکردنەوەی دەنگەکان.


یامال لە کاتی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی پێش یارییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر فاینۆردی هۆڵەندی قسەی کرد، کە تێیدا باسی لە چەندین تەوەر کرد؛ لەوانە هەلی بارسێلۆنا بۆ بردنەوەی نازناوەکە، خەڵاتی باڵۆندۆر، نیشانەی کاپتنی، و پەیوەندییەکەی لەگەڵ هەردوو یاریزانی فەرەنسی کیلیان ئێمباپێ و عوسمان دێمبێلێ.

چامپیۆنزلیگ.. ئەو نازناوەی بارسا پێویستی پێیەتی 

یامال دەستی بە قسەکانی کرد دەربارەی گەورەترین ئامانجی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا و جەختی کردەوە کە بوونی خولی یانە پاڵەوانەکان لە لیستی ئەو نازناوانەی کە تیپەکە بەدەستی نەهێناوە، پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ یاریزانەکان. ئەستێرەکەی بارسا گوتی "هیچ پاڵنەرێک گەورەتر نییە لەوەی کە چامپیۆنزلیگ ئەو نازناوەیە کە ماوە بیبەیتەوە. ئەمە ئەو کێبڕکێیەیە کە دەبێت بیبەنەوە. یاریزانی گەورەمان هەیە وەک رۆدری وگۆردۆن، ئادێمی و هەوڵ دەدەین بەدەستیبهێنین".

کاپتنی لە تەمەنی 19 ساڵیدا.. بەرپرسیارێتییەکی گەورەتر

 یامال باسی لەنیشانەی کاپتنی بارسێلۆنا کرد کە بەم دواییانە پۆشیبووی، دوای ئەوەی بوو بە پێنجەم کاپتن لە ریزبەندیی کاپتنەکانی تیپەکەدا، و جەختی کردەوە کە هەڵگرتنی ئەم نیشانەیە لەم تەمەنەدا جێگەی شانازییەکی گەورەیە بۆی، بەڵام لەهەمانکاتدا بەرپرسیارێتییەکەی بەرامبەر بە هاوڕێکانی دوو هێندە دەکات. 

ئەو لەو بارەیەوە گوتی "شانازییەکی گەورەیە لە تەمەنی 19 ساڵیدا کاپتنی بارسێلۆنا بم، سوپاسگوزاری هاوڕێکانمم، ئەمەش وا دەکات زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەم. هەرچەندە تەمەنم 19 ساڵە، بەڵام هەوڵدەدەم باشترین پێشکەش بە تیپەکە بکەم".

بۆ باڵۆندۆر ناپاڕێتەوە

کاتێک باسەکە گۆڕا بۆ باڵۆندۆر، یامال گوتی "سەبارەت بە باڵۆندۆر ناپاڕێمەوە" ئەو لەو راستییەی رانەکرد کە یەکێکە لە دیارترین پاڵێوراوەکان، بەڵام جەختی کردەوە کە بڕیاری کۆتایی لە دەستی ئەودا نییە و ئەوەی لەگەڵ بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێشکەشی کردووە گرنگترین فاکتەرە. یامال گوتی "یەکەم شت ئەوەیە کە بابەتەکەبەستراوە نییە بە منەوە، بەڵکو بە ئێوەوەیە (ئاماژەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد). ئەو کارەی لەگەڵ تیپەکە و هەڵبژاردەکە ئەنجاممان داوە نایاب بوو، ئەگەر ئەوەش رووبدات، زۆر سوپاسگوزار دەبم. پێموایە هەلێکی باشم هەیە، بەڵام چاوەڕێ دەکەین و دەبینین".

هەروەها پەیامێکی روونی نارد سەبارەت بەو شێوازەی کە مامەڵە لەگەڵ کێبڕکێی باڵۆندۆر دەکات، و رەتیکردەوە بچێتە ناو هیچ بانگەشەیەکی کەسییەوە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەران، بەپێچەوانەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال کە گوتبووی ئەو شایستەترینە بۆ خەڵاتەکە. ئەستێرەکەی بارسا گوتی "پێموانییە پێویستم بەوە بێت، چونکە بیری لێ ناکەمەوە. شانازی بە تیپەکەم و هەڵبژاردەکەمەوە دەکەم، ئێمە پاڵەوانی جیهانین و ناتوانم داوای زیاتر بکەم. ئەمە کاری ئێوەیە، و من دەست ناکەم بە پاڕانەوە بۆ بەدەستهێنانی هیچ شتێک.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە