Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کیلیان ئێمباپێ و ڤاڵڤێردی

کیلیان ئێمباپێ و ڤاڵڤێردی

وەرزش

ریال مەدرید بە زەحمەت لە ئینتەری بردەوە

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدریدی ئیسپانی بە زەحمەت و بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی ئینتەری ئیتاڵی بردەوە، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ.

لە یاریگای خۆیدا، ریال مەدرید لە سەرەتای یارییەکەدا بەهێز دەرکەوت و لە خولەکی 14دا لە رێگەی کیلیان ئێمباپێوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 23دا ڤاڵڤێردی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شاهانە زیادکرد.

لە بەرامبەردا، یاریزانانی ئینتەر  چەندین هەلی مەترسیداریان دروستکرد، بەڵام ئاستبەرزیی تیبۆ کۆرتوا رێگەی لێگرتن، لە بەرامبەریشدا ئێمباپێ لە سەرەتای نیوەی دووەمدا دەرفەتێکی زێڕینی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی لەدەستدا.

لە خولەکی 77دا، کارلۆس ئۆگستۆ گۆڵێکی بۆ ئینتەر تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە. ئەم یارییە جگە لە سەرکەوتنی تیپەکەی جۆزێ مۆرینیۆ لە دەستپێکی رێگەی کیشوەرەکەیدا، شاهیدی بەخشینی خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی ئەورووپاش بوو بە کیلیان ئێمباپێ.

لە یارییەکی دیکەی هەمان گەڕدا، مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بردەوە. هەردوو گۆڵەکەی سیتی لە رێگەی هێرشبەری نەرویجی ئێرلینگ هالاند لە خولەکەکانی 47 و 90+1دا تۆمارکران.

لە یارییەکانی دیکەشدا، ریال بێتیسی ئیسپانی بە ئەنجامی 3-2 لە لیلی فەرەنسی بردەوە، بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانیش بە هەمان ئەنجام 3-2 سەرکەوتنی بەسەر ڤیاڕیالی ئیسپانی تۆمارکرد. لە لایەکی دیکەوە، ئاستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 3-2 سەرکەوتنی بەسەر کلۆب بروجی بەلجیکی بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە