Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی

وەرزش

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی: بەقسەی مۆرینۆمان نەکرد و رێنوێنییەکانی ئەومان جێبەجێ نەکرد

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، کاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ناڕەزایەتیی خۆی لە ئاستی تیپەکەی لە یەکەم یاریی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ دەربڕی، ئەگەرچی تیپەکەی براوە بوو.


ریال مەدرید لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بە 2 - 1 گۆڵ لە ئینتەری بردەوە و ئەوەش سەرەتایەکی باشبوو بۆ تیپەکەی جۆزێ مۆرینیۆ لە پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکەدا.

فیدریکۆ دووپاتیکردووەتەوە، پێویستە یاریزانانی ریال مەدرید بەخۆیاندا بچنەوە و هەندێک لایەن باشتر بکەن.

ڤاڵڤێردی کە بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، گۆڵی دووەمی تیپەکەی تۆمارکرد، پاشئەوەی هەڵەیەکی جۆسیپ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئینتەری قۆستەوە.

ڤاڵڤێردی لە دوای یارییەکە قسەی بۆ میدیا کردووە و دەڵێ، "باوەڕم بەوە نەبوو من باشترین یاریزانی یارییەکە بووبم، تیبۆ کۆرتوا لە گێمی یەکەمدا زۆر ناوازە بوو، ئەو شایستەی خەڵاتەکە بوو، چونکە ئەو رزگاری کردین".

کۆرتوا لە یارییەکەدا 7 لێدانی بۆ ناو گۆڵەکەی گەڕاندەوە و نەیهێشت تیپەکەی گۆڵی زیاتری لێبکرێت.

لەبارەی ئاستی ریال مەدریدەوە، ڤاڵڤێردی دەڵێ، "هەلمان هەبوو، بەڵام لەسەرەتاوە بەشێوازی خۆمان یارییمان نەکرد، دواتر لە گێمی دووەمدا هەمان شتمان دووبارە کردەوە. بەتایبەت لەسەر یاریگای خۆمان، دەبێ زاڵ بین بەسەر یارییەکاندا، هەروەها زیاتر تۆپ لای خۆمان بهێڵینەوە و هەلی پشوودان بدەینە خۆمان، بەتایبەت بەو یاریزانانەی لە پشتەوە یارییدەکەن".

کاپتنەکەی ریال مەدرید، باسی رێنوێنییەکانی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری کردووە و دەڵێ، "ئەو زۆر بەڕوونی بەئێمە گوت کە ئێمە دەبێ زیاتر کۆنترۆڵی تۆپ بکەین و ئارام بین، بەڵام ئێمە ئەوەمان نەکرد".

هەروەها دەڵێ، "دەبێ زیاتر رەخنە لە خۆمان بگرین، ئێمە دەزانین کە گێمی دووەم خراپ بووین، بەشێوازی خۆمان یارییمان نەکرد".

لەبارەی ئەو هەلانەی تیپەکە نەیقۆستنەوە، فیدی دەڵێ، "هەلمان هەبوو، بەڵام بەشێوازی خۆمان یارییمان نەکرد، هێرشی پێچەوانەوە و هەڵە، هەلمان بۆ رەخسا، بەڵام زۆر ناڵاندمان".

فیدریکۆ دووپاتیکردووەتەوە کە هاندەرانی ریال مەدرید، ناهەق نین کاتێک هەست بەدڵەڕاوکە دەکەن لە یارییەکی لەو شێوەیەدا، ئەو دەڵێ پێویستە زۆر شت چاک بکەینەوە و باشتری بکەین.

کاپتنی ریال مەدرید هیوادارە یاریزانێکی تیپەکەی خەڵاتی باڵۆندۆری ئەمساڵ بباتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە