Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جۆزێ مۆرینیۆ

جۆزێ مۆرینیۆ

وەرزش

راول رەخنە لە ریال مەدرید دەگرێت و مۆرینیۆ وەڵامی دەداتەوە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

بردنەوەی ریال مەدرید لە ئینتەرمیلان لە یەکەم یاریی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا نەیتوانی زۆر لە هاندەرانی یانەکە رازی بکات، کە لە قۆناخەکانی کۆتاییدا سەیری ململانێی تیپەکەیان دەکرد سەرەڕای ئەوەی چەندین دەرفەتی روونی گۆڵکردنیان رەخساند.


راول گۆنزالێزی ئەفسانەی یانەی ریال مەدرید یەکەم یاریی خۆی وەک شرۆڤەکاری مۆڤیستار بۆ شیکردنەوەی بردنەوەکە ئەنجامدا و رایگەیاند، باشترین شت ئەوەیە کە سێ خاڵەکەمان بەدەستهێنا، کارێکی ئاسان نەبوو، چونکە ئینتەر تیپێکی زۆر رێکخراوە، ریال مەدریدیش یاریزانە سەرەکییەکانی لە هێڵی ناوەڕاستدا لەدەستدابوو.

هەروەها لە خولەکەکانی کۆتاییدا هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی بۆ ململانێکانی ریال مەدرید پێشکەش کرد و رایگەیاند، گۆڵەکانی مەدرید لە هەڵەی یاریزانانی ئینتەر هاتوون، دواتر چەند هەلێکی زۆر روونیان هەبوو، گۆڵەکەی ئینتەرمیلان لە کۆتاییدا هەندێک گومانی دروستکرد، بەڵام ئەنجامێکی باشە بۆ دەستپێکردنی وەرزەکە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، پەخشی راستەوخۆ گۆڕا بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، کە جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی ریال مەدرید چاوەڕێی ئەوە بوو یەکەم شیکاری یارییەکەی لەسەر مۆڤیستار بکات. راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی راول ئاگادارکرایەوە و تاڕاددەیەک بێزار دەرکەوت. لە کۆتایی لێدوانەکەیدا داستەوخۆ سەیری کامێراکەی کرد و گوتی "هەموو شتێک شایەنی رەخنە نەبووە؛ ئێمەش هەندێک کاری باشمان کرد".

مۆرینیۆ کە بۆ ساتێک  بە زمانی ئیتاڵی قسەی کرد، شیکاری یارییەکەی کرد و گوتی "پێم باشە بڵێم یارییەکی شێتانە بوو، کاتێک یارییەکە بێزارکەر بوو، رەخنەی زۆر هەیە، بەڵام ئەمڕۆ شێتانە بوو... دەکرا بەئاسانی بەئەنجامی 7-6 کۆتایی پێبێت، هێڵی ناوەڕاستمان لاواز بوو، گۆڕانکاری زۆر زوویان کرد، منیش لە ناوەڕاستی یاریگادا زۆر شتم نەبوو بیکەم".

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "کاتێک یاریزانەکانم لە دۆخێکی سەختدا بینی، گۆڕانکاریم کرد، بەڵام پێموایە یاریزانەکان ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد، یارییەکە بێزارکەر نەبوو؛ لە دواخولەکی گێمی یەکەمدا چانسی تۆمارکردنی گۆڵی سێیەممان هەبوو، بەڵام لەگەڵ راول هاوڕام کە گۆڵەکان لە ئەنجامی هەڵەکانیانەوە هاتوون، بەڵام دەمەوێت ستایشی یاریزانەکانم بکەم، چونکە گوشارکردن شتێکە کە مەشقی لەسەر دەکەیت، چۆن گوشار بخەیتە سەر، کاری قورس، ... و ئامانجەکەی ڤاڵڤێردی هەمووی لە ئەنجامی کاری قورسەوەیە، ئەوە تەنیا رەخنە نییە".

 

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە