Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەلڤارۆ ئەربێلوا

ئەلڤارۆ ئەربێلوا

وەرزش

یاریزانانی فولهام یاخیبوونیان دژی ئەربێلوا دەستپێکرد

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئەلڤارۆ ئەربێلوای راهێنەری ئەسپانیی یانەی فولهامی ئینگلیزی، دوای دەستپێکردنێکی زۆر خراپ لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگدا، رووبەڕووی گوشاری زیاتر بووەتەوە؛ چونکە تیپەکەی لە سێ یاریی یەکەمیدا دۆڕاوە.


 بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی TEAMtalk  بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامە خراپە بەردەوامەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانییەکی زۆر لە ناو یانەکەدا، لەکاتێکدا ئەوەی داواکاری بۆ هەنگاوی خێرا بۆ رزگارکردنی تیپەکە و گەڕاندنەوەی بۆ رێگای راست زیاد دەبێت.

 کێشەکە تەنیا ئەنجامەکان نییە؛ بەڵکو راپۆرتەکان ئاماژە بە بوونی تەنگژە و نائارامی لە ژووری جلگۆڕیندا دەکەن. هەندێک لە یاریزانان دڵنیان نین لە شێوازی تاکتیکی ئەربێلوا، کە پشت بە یارییەکی پڕ لە گوشار و توانا جەستەیی و تاکتیکییە سەختەکان دەبەستێت.

 لەهەمانکاتدا، کارگێڕیی فولهام بەوردی بەدوای گۆڕانکارییەکاندا دەگەڕێت و هەڵسەنگاندن دەکات کە ئایا راهێنەرە ئەسپانییەکە دەتوانێت بەخێرایی ئاراستەی تیپەکە بگۆڕێت یان نا.

 ئێستا بۆ ئەربێلوا دەرفەتی هەڵەکردن زۆر کەم بووەتەوە، بەتایبەتی لەبەر دوو یاریی داهاتووی فولهام لە پرێمەرلیگدا بەرامبەر  لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد. ئەنجامی ئەو دوو یارییە دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆر هەبێت لەسەر داهاتووی نزیکی راهێنەرەکە، ئەگەر زنجیرەی دۆڕانەکان بەردەوام بێت.

 ئەربێلوا لە هاوینی ئەم ساڵە بوو بە راهێنەری فولهام و جێگەی  مارکۆ سیلڤای گرتەوە، بەڵام هەرسێ یاریی یەکەمی خۆی لە پرێمەرلیگدا دۆڕاندووە.

 هەروەها ئەربێلوا لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ ریال مەدرید ماوەیەکی سەختی هەبوو، دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەم بەرپرسیارێتی تیپەکەی گرتە ئەستۆ لە جێگەی چابی ئەلۆنسۆ، کە ئێستا راهێنەری چێڵسییە.

 ئەربێلوا وەرزەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک کۆتایی پێهێنا، بەڵام هەندێک یاریزان کە پێشتر پشت پێیان دەبەست، لەگەڵ خۆی بردووەتە لەندەن، لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەی فولهام توانیویەتی ئەنجامیان بدات.

 فولهام نزیکەی 43 ملیۆن پاوەندی ئینگلیزی خەرج کردووە بۆ واژۆکردنی گرێبەستی گونزالۆ گارسیا و پالاسیۆس، هەروەها 3 ملیۆن پاوەندی دیکەی بۆ هێنانی یاریزانی گەنجی ریال مەدرید،  مانوێل ئانخێلی داوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە