Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەڵبژاردەی بەرازیل

هەڵبژاردەی بەرازیل

مۆندیالی 2026

بەرازیلی پاش شکستی مۆندیال.. ئەنچێلۆتی گۆڕانکاریی گەورە لە پێکهاتەی سیلیساودا دەکات

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تیروپشک هەڵبژاردەی سەرکەوتوو لەنێوان عێراق و عومان دیاری دەکات
مۆندیالی 202629-09-2026

تیروپشک هەڵبژاردەی سەرکەوتوو لەنێوان عێراق و عومان دیاری دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن


رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، پەیکەری پێکهاتەی هەڵبژاردەی سامبای بۆ یارییەکانی داهاتوو داڕشتەوە و لە راگەیاندنی لیستی یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەکەدا، ژمارەیەکی بەرچاو یاریزانی بەشداربووی مۆندیالی دوورخستەوە.


ئەنچێلۆتی 26 یاریزانی بۆ دوو یاریی داهاتووی دۆستانە بەرامبەر ئوسترالیا و هیندستان، بانگهێشتکرد، دەرگای بەڕووی ژمارەیەک یاریزانی لاودا کردەوە، کە یەکەمجارە درێسی سیلساو دەپۆشن.

بەپێی لیستە راگەیێنراوەکەی کارلۆ، بەراورد بەلیستی هەڵبژاردەکە لە مۆندیالی 2026، کۆی 17 یاریزان دوورخراونەتەوە و تەنیا 9 یاریزانی بەشداریکردوو لە مۆندیال، لە لیستەکەدا ماونەتەوە.

دیارترین ئەو یاریزانانەی لە لیستەکەدا ماونەتەوە و پێشتر لە مۆندیالدا بوون، بریتین لە دۆگلاس سانتۆس، گابریێل ماگالایش، مارکینیۆس، برۆنۆ گیمارایش، دانێلۆ، ئێندریک، رافینیا، رایان و ڤینیسیۆس جۆنیۆر.

دیارترین ئەو یاریزانانەی لە پێکهاتەکە دوورخراونەتەوە، بریتین لە ئەلیسۆن بیکەر، ئیدێرسۆن، کاسێمیرۆ، فابینیۆ، لوکاس پاکیتا، گابریێل مارتینێلی و ماتیوس کونیا.

ئەنچێلۆتی ئاشکرایکردووە، پێشینەی قۆناخی داهاتوو لە هەڵبژاردەکە، بۆ یاریزانە لاوەکانە کە توانای رکابەریکردن لە رکابەرییەکانی داهاتووی پاڵەوانێتییەکان، لە نێویاندا کوپا ئەمریکای 2028 و مۆندیالی 2030.

کارلۆ دووپاتیکردووەتەوە، وێڕای لیستەکەی ئێستا، بەڵام دەرگای هەڵبژاردەکە هێشتا بەکراوەیی لەبەردەم هەموواندا دەمێنێتەوە و دەستنیشانکردنی یاریزانەکانی ئێستا، هاوکاریی دەکات بۆ پێکهێنانی وێنەیەکی روونتر لەبارەی لیستی هەڵبژاردەکە بۆ پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو.

ئەو لیستەی کارلۆ رایگەیاندووە بۆ یارییە دۆستانەکانی داهاتوو، چەندین یاریزانی نوێ لەخۆ دەگرێت، لەوانەش پیدرۆ مۆریسکۆ و ئۆتاڤیۆ (گۆڵپارێز)، هەروەها بەرگریکاران ئارسەر دیاس، گایێر کونیا، کاتیۆزینیۆ، ماورۆ جۆنیۆر (بەرگریکاران)، هەروەها برینۆ بیدۆن و گابریێل بۆنتیمبۆ (ناوەڕاستکارا).

راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، هەروەها هەریەکە لە جواو پێدرۆ و ئیستیڤاوی بانگهێشتکردووەتەوە، پاشئەوەی لە لیستی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیالی ئەمساڵ دوورخرانەوە.

لیستە نوێیەکەی سیلساو 10 یاریزانی خولی بەرازیلی تێدایە و ئەوەش ئاماژەیەکی دیکەیە بە فراوانکردنی بژاردەکانی ئەنچێلۆتی بۆ قۆناخی داهاتووی بونیادنانەوەی هەڵبژاردەکە.

لە بەرامبەردا، چەندین یاریزانی بەئەزموون دوورخراونەتەوە، لە نێویاندا ئەلیسۆنی گۆڵپارێز، کاسێمیرۆ و نەیماریش پێشتر وازهێنانی یەکجاری لە یارییکردن بۆ بەرازیل، راگەیاندبوو.

هەڵبژاردەی بەرازیل، تاقیکردنەوەی پێکهاتە نوێیەکەی لە یەکەم یاریدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوسترالیا ئەنجامدەدات لە تاونسفێل لە 25ی ئەم مانگە، دواتر لە 29ی هەمان مانگ لە برێزبن جارێکی دیکە هەردوو هەڵبژاردە بەیەکدەگەنەوە، بەرلەوەی رۆژی 3ی مانگی داهاتوو لە کەلکەتا بەرامبەر هیندستان یاریی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

تیروپشک هەڵبژاردەی سەرکەوتوو لەنێوان عێراق و عومان دیاری دەکات
مۆندیالی 202629-09-2026

تیروپشک هەڵبژاردەی سەرکەوتوو لەنێوان عێراق و عومان دیاری دەکات

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت
مۆندیالی 202619-08-2026

خەونەکەی ئەلڤارێز بۆ چوونە بارسا خەریکە لەناو دەچێت

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن
مۆندیالی 202629-07-2026

بەهۆی دروشمی دوورگەکانی فۆکلاندەوە، پاسەوان بۆ دوو یاریزانی ئەرجەنتین دادەنرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە