Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر

ڤینیسیۆس جۆنیۆر

وەرزش

نهێنییەکانی پێنەدانی باڵۆندۆری 2024 بە ڤینیسیۆس ئاشکرابوون

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

رافایێل هێرمۆسۆ، برای جینیفەر هێرمۆسۆی یاریزانی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیا، نهێنی مشتومڕهێنی لەبارەی باڵۆندۆری 2024 ئاشکراکردووە کە درایە رۆدری، یاریزانی ئەوکاتی یانەی مانچێستەر سیتی و ئێستای بارسێلۆنا.


رۆدری وەک سوپرایز خەڵاتەکەی درایە، پاشئەوەی رۆڵی کاریگەری لە بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆ لەلایەن هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە هەبوو، بەڵام زۆرینەی پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەبوون، ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی ریال مەدرید، براوەی خەڵاتەکە دەبێت.

بەربژێربوونی ڤینیسیۆس بۆ خەڵاتەکە، پاشئەوەهات کە ڤینی پێشەوایەتیی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

رافایێل هێرمۆسۆ، لە ئینستاگرامی خۆی نوسیوویەتی، "ڤینیسیۆس جۆنیۆر وایدانابوو ئەو خەڵاتی باڵۆندۆر دەباتەوە، تەنانەت هەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەوە کردبوو".

رافایێل دەڵێ، "سەیرکەن، نهێنییەکتان بۆ دەدرکێنم کە دەتوانم بڵێم کەس نایزانێت، بەڵام پێموایە ئێستا ئیدی کاتی ئەوەیە وردەکارییەکەی بگێڕمەوە".

ئەو دەڵێ، "ڤینیسیۆس جۆنیۆر بانگهێشتی ماڵی خۆیانی کردین بۆ ئێوارەخوانێک، لەپێناو قسەکردن لەسەر بابەتێکی گرنگ، لە راستیدا ئەو پێیگوترابوو کە باڵۆندۆری بردووەتەوە".

ئەو رۆژەی براوەی خەڵاتی باڵۆندۆری 2024ی تێدا ئاشکراکرا، هەموو جیهان پێشبینی ئەوەی دەکرد ڤینی وەک براوەی خەڵاتەکە دەستنیشان بکرێت، بەڵام چەند کاژێرێکی کەم بەر لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکە، میدیاکان بڵاویانکردەوە کە رۆدری براوەی خەڵاتەکەیە نەک ڤینی.

براکەی هێرمۆسۆ دەڵێ، ڤینیسیۆس تەنانەت شوێنێکی تایبەتی لەنێو پێشانگای ماڵەکەیدا بۆ باڵۆندۆرەکە دانابوو.

ئەو دەڵێ، جینیفەری خوشکم، بڕیاربوو لە هەمان ئاهەنگدا خەڵاتێک وەک رێزلێنان بۆ کاروانی یارییکردنی وەربگرێت.

رافایێل هەروەها دەڵێ، لەسەر ئەو بنەمایە، ڤینی و هێرمۆسۆ وا رێکەوتن کە هەریەکەیان خەڵاتەکەی ئەوەیدیکە لەسەر ستەیج بدەنە یەکدی.

رافایێل لە کۆتاییدا دەڵێ، "ئەوەی دوای ئەوە روویدا، ئیدی هەمووان دەیزانن".

لە پەرچەکرداری ئەوەی لە ئاهەنگەکەی ئەو شەوەدا روویدا، یانەی ریال مەدرید بەفەرمی بایکۆتکردنی باڵۆندۆری راگەیاند.

جینیفەر هێرمۆسۆ، یەکێک بوو لەو یاریزانانەی هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئیسپانیا کە مشتومڕێکی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان دروستکرد، پاشئەوەی لە رێوڕەسمی بەدەستهێنانی جامی جیهانیی 2023 لەگەڵ لویس رۆبیالیسی سەرۆکی ئەوکاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناودەمی یەکدییان ماچکرد و دۆسییەکە سەریکێشا بۆ دەستلەکارکێشانەوەی رۆبیالێس لە پۆستەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە