Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لامین، رافینیا و پێدری

لامین، رافینیا و پێدری

وەرزش

شەمەندەفەرەکەی فلێک ناوەستێت

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا درێژەی بە سەرکەوتنە گەورەکانی لە خولی ئیسپانیادا دا، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورە و بەهێزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەسەر لیڤانتی تۆمارکرد بە ئەنجامی (4-2)، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی لالیگادا.


هانزی فلیک بۆ ئەم یارییە دەستکاریکردنی لە پێکهاتەی سەرەکیدا کردبوو بە مەبەستی پشوودانی بەشێک لە ئەستێرەکانی دوای رووبەڕووبوونەوە ئەورووپییەکەی ئەم دواییەیان بەرامبەر فاینۆردی هۆڵەندی؛ بە جۆرێک هەریەکە لە ئێریک گارسیا، جێرارد مارتن، فێرمین لۆپێز، ئەنتۆنی گۆردۆن و ئیسپارتی بە شێوەی سەرەکی بەشداری پێکرد.

میوانەکان زۆر دوا نەکەوتن لە سەپاندنی ریتمی یارییەکە،  ئیسپارت لە خولەکی پێنجەمدا دەستپێکی گۆڵەکانی کردەوە و یەکەم گۆڵی فەرمی خۆی بە درێسی تیپی یەکەمەوە تۆمارکرد.

لامین یامالی ئەستێرەی دیار لە خولەکی 18دا گۆڵی دووەمی بۆ بارسێلۆنا  زیادرکرد، بەمەش نیوەی یەکەم بە باڵادەستی و پێشکەوتنی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتایی هات.

لەگەڵ دەستپێکی نیوەی دووەمدا، لامین یامال گەڕایەوە و دووەم گۆڵی کەسی خۆی و سێیەمی تیپەکەی لە رێگەی لێدانی سزاوە لە خولەکی 48دا تۆمارکرد.

بەڵام لیڤانتی لە چارەکی کۆتایی یارییەکەدا سودی لە پاشەکشەی بەرگری میوانەکان وەرگرت؛ ئیڤان رۆمێرۆ لە خولەکی 78دا جیاوازییەکەی کەمکردەوە، پێش ئەوەی روجێر برۆگی هاوڕێی لە خولەکی 87دا گۆڵی دووەمی خاوەن یاریگا تۆماربکات و ئەنجامەکە بکاتە (3-2).

لە خولەکە کۆتاییەکانی یارییەکەدا، لەو کاتەی لیڤانتی گوشاری دەکرد بۆ بەدەستهێنانی ریمۆنتادایەکی مێژوویی، کەریم ئادێمی هێرشبەر بە تۆمارکردنی گۆڵی چوارەمی بارسێلۆنا  لە خولەکی یەکەمی کاتی زیادکراودا (90+1) هیوای خاوەن یاریگای لەناو برد و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ تیپەکەی فلیک مسۆگەر کرد.

دوای ئەم سەرکەوتنە یانە کەتەلۆنییەکە بە راهێنەرایەتی هانزی فلیکی ئەڵمانی، پێنجەم سەرکەوتنی لەسەریەک تۆمارکرد، بەمەش بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پێگەکەی لە پێشەنگی ریزبەندیی لالیگا بەهێزتر کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە