Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چێڵسی پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان

چێڵسی پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان

وەرزش

داهاتێکی گەورە لە فرۆشتنی یاریزانان.. ئەو سەرکەوتنەی چێڵسی کە کەس باسی ناکات

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ هەموو بازاڕێکی گواستنەوەی یاریزاناندا، هەمووان تەماشای یانەی چێڵسی دەکەن کە زۆرترین پارە خەرجدەکات و یاریزانی نوێ دەهێنێتە ریزەکانی، دواتر بەگرێبەستێکی درێژ، مووچەیەکی زۆری دەداتێ.


لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ئەو وێنەیە لە مێشک هەموواندا چەسپاوە کە چێڵسی، زۆرترین خەرجدەکات و کەمترین بەدەستدەهێنێت، بەڵام وێنە راستەقینەکە، تەواو پێچەوانەیە.

دیوە راستەقینەکەی چیرۆکەکە، سەرکەوتنی یانە لەندەنییەکەیە لە رووی ئابوورییەوە، سەرکەوتنێک کە چێڵسی بەپێچەوانەی ئەوەی دەگوترێت، فرۆشیارێکی باشی یاریزانانە، لەسایە ئەوەشدا، پارەیەکی زۆر باش پەیدا دەکات.

بەپێی داتا و زانیارییەکان، لە پشتی دەیان گرێبەستی گەورەوە کە یانەکە ئەنجامیداون، لیستێکی گەورەی فرۆشتن و کۆکردنەوەی پارە هەیە، کە بەهۆیەوە داهاتێکی گەورەی هەیە.

مێرکاتۆی هاوینی ئەمساڵ، جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە کە چێڵسی سیاسەتێکی روون و ئاشکرای هەیە لە فرۆشتنەوە و کۆکردنەوەی داهاتی خەیاڵی.

چێڵسی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا کۆی 20 یاریزانی فرۆشتووە، یان خواستنەکانیانی کۆتایی پێهێناوە، یان بەخواستن داونی بەیانەکانی دیکە. 

لەو پرۆسەی خۆڕێکخستنەوەیەدا، چێڵسی 10 فرۆشتنی راستەوخۆی هەبوو کە بەهای فرۆشتنیان 445،3 ملیۆن یۆرۆ بوو، ئەو ژمارەیەش، رەنگدانەوەی قەبارەی ئەو جووڵە گەورەیەی نێو لیستی یاریزانانی یانەکەیە.

بەدوور لە بەهای وەرزشیی هەر یاریزان و گرێبەستێک و کاریگەرییەکەی، کارە ئابوورییەکانی چێڵسی دەریدەخات یانەکە وەک تەنیا یاریزانێک تەماشای یاریزانەکانی ناکات، بەڵکو وەک بەهایەکی ئابووریی گەورە لێیان دەڕوانێت و مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.

ئەو جووڵەیە، زیادەیەکی خستووەتە سەر تەرازووی گواستنەوەکانی یانەکە لە نێوان فرۆشتن و کڕیندا و نزیکەی 40 ملیۆن پارەی فرۆشتن لە پارەی کڕین زیاتربووە. ئەو ژمارەیە ئەگەر کۆی مووچەی یاریزانەکانیشی لەسەر ئەژمار بکرێت، یانەکە 100 ملیۆن یۆرۆی لە یەک هاویندا بەدەستهێناوە.

کارکردنی چێڵسی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ساڵانی رابردوودا، تەنیا پشتی بەکڕینی ژمارەیەک یاریزانی ئامادەنەبەستووە، بەڵکو یانەکە ژمارەیەک یاریزانی لاوی کڕیوە کە پەرەی پێداون و دواتریش بەنرخی گرانتر فرۆشتوونی بەیانەکانی دیکە.

ئەو سیستمەی چێڵسی کاری پێدەکات، لەلایەن ماریا گرانۆڤسکایاوە داڕێژراوە، ئەو ئافرەتەی بە 'خانمی ئاسنین' ناودەبرا و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە و بەرپرسی کەرتی وەرزش و گرێبەستەکانی یانەکە بوو.

گرانۆڤسکایا لەسەردەمی خاوەندارێتی رۆمان ئەبراهیمۆڤیچ بۆ یانەکە پۆستەکەی وەرگرت و تاوەکو 2022 بەردەوام بوو.

لەماوەی بوونیدا لە یانەکە، ئەو خانمە ناوبانگێکی گەورەی لە دانوستاندنەکان، بەتایبەت لە فرۆشتنی یاریزاناندا بەدەستهێنا. بەهۆی ئەو خانمەوە چێڵسی لە پێگەی هێزەوە دانوستاندنی لە کڕین و فرۆشتنی یاریزاناندا دەکرد، هەر ئەوەش وایکرد ئەو زۆرترین پارە لە فرۆشتنی ئیدین هازارد بە ریال مەدرید و ئێنگۆلۆ کانتێ بەدەست بهێنێت.

گرانۆڤسکایا، لە دەرەوەی باسوخواسی یاریزانانیش رۆڵی گەورەی هەبوو، ئەو توانی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی، گرێبەستێکی گەورە و درێژ (تاوەکو 2032) بکات و بەهۆیەوە داهاتێکی باش بۆ یانەکە بەدەست بهێنێت.

وێڕای رۆیشتنی گرانۆڤسکایا و گۆڕانی خاوەندارێتی یانەکە، بەڵام هەمان سیستم و سیاسەت درێژەی کێشا و یانەکە کاریکرد بۆ بونیادنانی پەیکەربەندییەکی نوێ و بەهێز بۆ یانەکە.

فەلسەفەی یانەی چێڵسی لە هاوینی ئەمساڵدا لەسەر بنەمای رێکخستنەوە زیاتر کاریکرد، ئەویش بەبەڕێکردنی چەندین یاریزان و گرێبەستکردن لەگەڵ چەندانی دیکە، لە نێویاندا دانی وێلبێک و جۆردان هێندرسن کە بەیاریزانی ئەزمووندار دادەنرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە