Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

چیرۆکی درەوشانەوەی نەوە نوێیەکەی بارسێلۆنا

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە



رووداو دیجیتاڵ

ئەکادیمیای لاماسیای تایبەت بە بارسێلۆنا لە رێگەی نەوەی لەدایکبووانی 2007 بە سەرکردایەتی لامين یامال شۆڕشێکی نوێ لە پێکهاتەی هانزی فلیکدا بەرپادەکات، ئەمەش بەراوردکارییەکی مێژوویی لەگەڵ نەوەی زێڕینی 1987 بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی دروستکردووە.


لە کاتی پێگەیشتنی لیۆنێل مێسی، سێسک فابریگاس و جێرارد پیکێ لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا، راهێنەران ناوی 'تیمی خەونەکان'یان لێنابوون کە لەدایکبووی ساڵی 1987 بوون. ئەم وەرزە لە تیپی یەکەمی بارسێلۆنا چوار یاریزانی سەرەکی هەن لەدایکبووی ساڵی 2007ـن، ئەوانیش لامين یامال، پاو کوبارسی، مارک بێرناڵ و چاڤی ئیسپارتن، کە بە نەوەی زێڕین ناودەبرێن و لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیک متمانەی تەواویان پێدراوە.

شارەزایانی تۆپی پێی لاوان ئاماژە بەوە دەکەن، نەوەی 1987 لە رووی بەهرەی بێوێنەی وەک مێسی باڵادەست بوو، بەڵام نەوەی 2007 زۆر پێگەیشتووتر، گشتگیرترە و لە رووی جەستەیی و تاکتیکییەوە ئامادەترن بۆ یاریکردن لە ئاستی باڵا. هەروەها هەریەک لە پیکێ و فابریگاس پێشتر روویان لە مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ کرد بەر لەوەی بگەڕێنەوە، بەڵام ئەستێرەکانی نەوەی نوێ راستەوخۆ لە ئەکادیمیاوە چوونە پێکهاتەی سەرەکی.

ئەلبێرت پویگ، راهێنەری پێشووی ئەو یاریزانانە لە تەمەنی لاویدا گوتی "لامين و کوبارسی زۆر لە پێش هاوتەمەنەکانی خۆیانەوە بوون، لامين بە شێوەیەکی سرووشتی دەیزانی لە ئاستێکی بەرزترە و چێژی لە گوشار وەردەگرت، کوبارسیش بە پێگەیشتووییە پێشوەختەکەی و توانای بێوێنەی لە دەستپێکردنی هێرش سەرسامی دەکردین". 

پویگ لەبارەی بێرناڵ و ئیسپارتیش گوتوویەتی "بێرناڵ یاریزانێکی خاوەن بەرپرسیاریەتی گەورەیە لە هێڵی ناوەڕاستدا، ئیسپارتیش کوالێتییەکی بەرز و جێگیری پێشکێش کردووە".

لە سەردەمی تیتۆ ڤیلانۆڤای کۆچکردوو، کە راهێنەرایەتی بارسێلۆنای دەکرد، تیپەکە لە یاری بەرامبەر لیڤانتی بە 11 یاریزانی دەرچووی لاماسیاوە یاریی کرد، ئێستاش لە پێکهاتەی هانزی فلیکدا بە بوونی نۆ یاریزانی ئەکادیمیاکە لە تیپی یەکەم، لاپەڕەیەکی دیکە لە مێژووی پشتبەستن بە یاریزانی نێوخۆیی یانەکە دەنووسرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە