Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دێنیز ئونداڤ

دێنیز ئونداڤ

وەرزش

بڕیارێکی شۆکهێنەر لە کڵۆپەوە .. ئونداڤ لە پێکهاتەی ئەڵمانیا دوورخرایەوە

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

یۆرگن کڵۆپی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ چوار یاریی داهاتوو راگەیاند و دێنیز ئونداڤی هێرشبەری کورد لە لیستەکە دوورخراوەتەوە.

میدیای ئەڵمانیا، بانگهێشتنەکردنی ئونداڤ بۆ لیستی هەڵبژاردەکە بەچاوەڕواننەکراو ناودەبەن، بەتایبەت پاشئەوەی کڵۆپ خۆی بەر لە وەرگرتنی مەشقدانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و لە دوای یاریی یەکەمی هەڵبژاردەکە لە مۆندیالی 2026 بەرامبەر کۆراساو گوتبووی، دەبوو ئونداڤ هێرشبەری سەرەکی بێت.

کڵۆپ لە چاوپێکەوتنێکدا لە دوای یاریی نێوان ئەڵمانیا و کوراساو کە ئەڵمانیا بە 7 - 1 گۆڵ یارییەکەی بردەوە لەبارەی ئونداڤەوە گوتبووی، ئەو کاری زۆری کردووە بۆ ئەوەی گەشە بەخۆی بدات، شێوازی یارییکردنی ئەوم بەدڵە.

بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی ئەڵمایی 'سکای سپۆرتس'، کڵۆپ لە پەیوەندییەکی راستەوخۆدا ئونداڤی لە بڕیارەکە ئاگادارکردووەتەوە و پێی راگەیاندووە کە لە لیستە نوێیەکەدا شوێنی نابێتەوە.

لیستە راگەیێنراوەکەی کڵۆپ بۆ چوار یاریی داهاتووی ئەڵمانیان لە نەیشنسلیگ، بەرامبەر هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا، یۆنان، سڕبیا و یۆنان. کڵۆپ بۆ هەر دوو یاریی و لیستێکی بانگهێشتکردووە، بەڵام لە هیچ کام لە لیستەکاندا، ناوی ئونداڤ بوونی نییە.

بڕیارەکەی کڵۆپ، کاردانەوەی بەرفراوانی لە ناوەندەکانی وەرزشی ئەڵمانیا لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت کە ئونداڤ ئاستێکی دیاری لە مۆندیالی رابردوودا پێشکێش کردبوو و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە ئەژمار دەکرا، پاشئەوەی سێ گۆڵ و دوو ئەسیستی هەبوو و گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەکەی لە کۆتدیڤوار تۆمارکرد.

ماڵپەری فیفا لە دوای ئەو یارییە، ئونداڤی بە "سوپەر گۆڕانکاری" ناوبردبوو.

هەرچەندە ئونداڤ سەرەتای ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی شتوتگارت دەستپێکێکی باشی نەبوو، بەڵام لەم دواییانەدا لە رۆڵە نوێیەکەی پشتی پێیچینۆڤیچی هێرشبەری سەرەڕمی یانەکە، گەڕاوەتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی.

لیستەکەی مانشافت نزیکەی 40 یاریزان لەخۆدەگرێت و ناوی چەندین یاریزانی گەنج و نوێی تێدایە، دوورخستنەوەی ئونداڤ بووەتە یەکێک لە گەورەترین سوپڕایزەکانی ئەم هەفتەیەی ئەڵمانیا.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە