Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی

وەرزش

سەرۆکی ئینتەر، نهێنییەکی مێژوویی لەبارەی مێسییەوە ئاشکرا دەکات

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

ماسیمۆ مۆراتی، سەرۆکی پێشووی یانەی ئینتەری ئیتاڵی، ئاشکرایکردووە، ئەو ساڵی 2012 ئەستەمترین کاری کردووە، لەپێناو گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی بۆ ئەوەی بچێتە یانەکەی، بەڵام رەتیکردووەتەوە.


مێسی لەو ساڵەدا کۆی 91 گۆڵی لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.

مۆراتی ئاشکرایکردووە، ئامادەبووە گەورەترین سەرکێشی بکات، لەپێناو بردنی مێسی بۆ یانەکەی، بەڵام نەیتوانیوە رازی بکات.

مۆراتی لە 2006 تاوەکو 2013 سەرۆکی ئینتەر بوو، بەیەکێک لەسەرۆکە مێژووییەکانی یانەکە دادەنرێت، پاشئەوەی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆدا تیپەکە توانی ساڵی 2010 سیانەی مێژوویی سێری ئا، جامی ئیتاڵیا و چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

مۆراتی قسەی بۆ رۆژنامەی 'سپۆرت'ی ئیسپانی کردووە و دەڵێ، دەستەوارەیەکم بەبڕی 500 ملیۆن یۆرۆ دایە مێسی بۆئەوەی بێتە ئینتەر، لەو ساڵەدا پارەکە یەکجار زۆر بوو، بەڵام مێسی تەنانەت دانوستاندنیشی رەتکردەوە.

مۆراتی دەڵێ، "مێسی تەنانەت ئەو نامەیەی نەکردەوە کە من بۆم نارد، تاوەکو بزانێ وردەکارییەکەی چییە، ئەو وایدانابوو کە ئەو یاریزانێکە دەستکاری ناکرێت و بەدرێژایی کاروانی یارییکردنی، هەر لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە.

مۆراتی ئاشکرایکردووە، پەیوەندیم بە مێسی خۆیەوە کرد، تاوەکو ئێستا وەڵامەکەی لە مێشکمدا دەزرنگێتەوە، ئەو گوتی، زۆر سوپاسی بایەخپێدانت دەکەم، بەڵام من دەمەوێ تاوەکو کۆتایی یارییکردن، هەر لە بارسا بمێنمەوە.

سەرۆکەکەی پێشووی ئینتەر دەڵێ، ئەوە وەڵامە کورتەکەی ئەوبوو، من دەمزانی دۆخی چۆنە، بەڵام ویستم بەپارە سەرنجی رابكێشم، بەڵام ئەو رەتیکردەوە.

ئەوە تاکە هەوڵی ئینتەر نەبوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی، بەڵکو ئەو یانەیە جارێکی دیکە و لە 2021 کاتێک، مێسی بڕیاری رۆیشتنیدا، هەمان هەوڵیدا، بەڵام مێسی سانجێرمانی هەڵبژارد.

ئەوکاتەی سەرۆکی ئینتەر هەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ مێسی بکات، تیپەکە چەندین یاریزانی ئەرجەنتینی تێدابوون، لەوانەش خوان پابلۆ کاریزۆ، ماتیاس سیلڤێستەری، والتەر ساموێل، خاڤیێر زانێتی، ئیستیبیان کامپیاسۆ، ریکاردۆ ئەلڤارێز، ئیزکیل سکیلۆتۆ، رۆدریگۆ پالاسیۆ و دیێگۆ میلیتۆ.

مێسی ئەگەرچی وایدانابوو لەبارسا کۆتایی بەکاروانی خۆی لە یاریگادا بهێنێت، بەڵام بارسێلۆنا بەسەرۆکایەتی خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئێستای یانەکە، گرێبەستی ئەوی نوێنەکردەوە و ئەویش پاش دوو وەرز یارییکردن لە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، روویکردە ئینەر مەیامی ئەمریکی.

لەماوەی رابردوودا و پاش شکستهێنان لە بەدەستهێنانەوەی نازناوی مۆندیال، مێسی بڕیاریدا واز لە یارییکردن بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بهێنێت، هەربۆیە بڕیارە رۆژی 5ی مانگی داهاتوو لە ئەرجەنتین لە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەنین، یاریی رێزلێنان بۆ مێسی لە نێو یاریگای مۆنۆمێنتال، رێکبخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە