Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزش

ڤیدیۆ؛ هەولێر رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر و تانە لە سزادانەکەی دەدات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی هەولێر تانە لە بڕیاری سزادانی یانەکە دەدات و جێگری سەرۆکی یانەکەش بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند، سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگەکانن.

بەهۆی رووداوەکانی یاریی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و گەرمە، یانەی هەولێر بە ئەنجامدانی سێ یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی و بەبێ ئامادەبوونی هاندەران سزادرا و پێبژاردنی 3 ملیۆن دیناریش وەکو سزای دارایی بۆ یانەکە راگەیێنرا.

بڕیاری سزادانی یانەی هەولێر کاردانەوە و ناڕەزایەتیی زۆری لێکەوتەوە و هاندەران و دەستەی کارگێڕیی یانەکە ئەو بڕیارە بە ناحەقی لێکدەدەنەوە.

بەپێی بەدواداچوونی رووداو سپۆرتس، یانەی هەولێر شاندێک پێکدەهێنێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو شاندە بۆ تانە لێدان لە بڕیاری سزادانەکەی دەچێتە بەغدا و تانە لە بڕیاری سزادانی یانەکە دەدات.

سەفین کانەبی، جێگری سەرۆکی یانەی هەولێر کە ئێستا لەگەڵ تیپی تۆپی پێی یانەکە لە کەربەلایە بە رووداو سپۆرتسی گوت "ناحەقی بەرامبەر یانەکەمان کراوە، سزاکە زۆر قورسە و چاوەڕێی ئەوە نەبووین، ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگەکانین و تانە لە بڕیاری سزادانەکە دەدەین."

جگە لەوە بەپێی زانیارییەکانی رووداو سپۆرتس، لەسەر ئاستی باڵا بەرپرسانی هەولێر لەسەر هێڵن و دەیانەوێت هەموو شتێک بکەن بۆ ئەوەی سزای سەر یانەکە کەمبکرێتەوە.

رۆژی چوارشەممە سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر پەیوەندیی بە سەرۆکی یانەی زاخۆ و سەرۆکی یانەی دهۆکەوە کردووە و پێیگوتوون، ئێمە راگەیێنراوێک لەبارەی سزادانی یانەکەمان بڵاودەکەینەوە و داوای هاوهەڵوێستیتان لێدەکەم.

هەولێر دوای ئەوەی تانە لە بڕیارەکە دەدات، لەو کاتەوەی تانەکە دەگاتە لیژنە تێهەڵچوونەوە بە سزاکان ماوەی پێنج رۆژی هەیە، لیژنەکە لە 5 کەس پێکدێت و یەکێکیان کوردە کە دکتۆر دیار کەمالە، کاری لیژنەکە پێداچوونەوەیە بە هەموو بەڵگەکان و لێکدانەوەی سزاکان، دوای ئەوە بە دەنگدانی زۆرینە بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی سزاکانەوە دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە