Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یانەی زاخۆ

یانەی زاخۆ

وەرزش

زاخۆ دەیەوێت تۆڵەی هەولێر لە گەرمە بکاتەوە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی لووتکە و سەرنجڕاکێشی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی گەرمە یاریی دەکات و بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت.


لە درێژەی یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاژێر 21:00 یانەی زاخۆ دەبێتە میوانی یانەی گەرمە و دەیەوێت دووەم بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات، دوای ئەوەی لە گەڕی رابردوودا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی موسڵ بەدەستهێنا.

زاخۆ دوو رۆژە لە روومادی مەشق و راهێنان دەکات، تیپەکە بۆ یارییەکە ئامادەیە و بەشی زۆری یاریزانەکانی بەتەواوی ئامادەن، تەنیا ئۆرینیۆ بەهۆی سزادانەوە یاریی ناکات و محەممەد عەلی عەبوود پێکانی هەیە.

یانە کوردستانییەکە لە یاریی رابردوودا بەرامبەر موسڵ دووەم بردنەوەی لەم وەرزەدا و یەکەم بردنەوەی دوای گەڕانەوەی تەڵاڵ بلووشی تۆمارکرد، دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و بە ئارامییەوە بچێتە نێو پشووی نێودەوڵەتی.

پێش یارییەکە، تەڵاڵ بلووشی، راهێنەری یانەی زاخۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی "هەموو یارییەکانی خول زەحمەتن، گەرمە لە تیپەکە بەهێزەکان، بەڵام ئێمە تیپێکی باشمان هەیە و یاریزانەکان لە ئاستێکی بەرزدان، یاریی بە یاریی ئاستی تیپەکە باشتر دەبێت."

راهێنەری زاخۆ دەڵێت "کاردەکەین بۆ زیاتر بەرەوپێشچوون و بەرزکردنەوەی ئاستی تیپەکە، گەڕانەوەی بەشێکی یاریزانەکان لەم کاتەدا بۆ ئێمە زۆر گرنگە."

یانەی گەرمە هیچ یارییەکی لەم وەرزەدا نەدۆڕاندووە و یاریی رابردووی لە هەولێر بردووەتەوە.

موئمن سلێمان، راهێنەری گەرمە پێش یارییەکە گوتی "یارییەکەمان بەرامبەر زاخۆ زەحمەت دەبێت، پێویستە سەرنجمان لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش بێت پێش وەستانی خولەکە. یاریی هەولێر بووە رابردوو و هەموو بیرکردنەوەمان لای یارییە گرنگەکەی بەرامبەر زاخۆیە."

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە