Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

چارەنووسی گوڵمحەممەدی لەگەڵ دهۆک دیارنییە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

19-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری19-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

کارگێڕیی یانەی دهۆک و هاندەرانی یانەکە لە دۆخی تیپی تۆپی پێی یانەکەیان و ئەنجامەکانی رازی نین و ئەگەری هەیە گرێبەستی یەحیا گوڵمحەممەدی، راهێنەری یانەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.


بەپێی بەداداچوونێکی رووداو سپۆرتس، دوای یاریی دهۆک بەرامبەر مینا و یەکسانبوون لەو یارییەدا بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کە لە بەسرە بەڕێوەچوو، یەحیا گوڵمحەممەدی، راهێنەری دهۆک بە فڕۆکە لە بەسرە گەڕاوەتەوە هەولێر و لە کاتی گەڕانەوەشی بۆ دهۆک، لەگەڵ کارگێڕیی یانەکە کۆدەبێتەوە.

دوای دۆڕانی یانەی دهۆک لە گەڕی رابردوودا بەرامبەر یانەی کەرخ، لە بەغدا سەرۆکی یانەکە جارێکی دیکە متمانەی دایەوە بە دەستەی راهێنەران و داوای باشترکردنی ئەنجامەکانیان کرد، بەڵام دۆخی یانەکە هەر باش نەبوو و دوای 8 یاریی دهۆک، تەنیا یەک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و شەش جار یەکسانبووە.

یەحیا گوڵمحەممەدی، لەلایەن هاندەرانی یانەکەوە رەخنەی زۆری لێدەگیرێت و کارگێڕیی یانەی دهۆکیش لە ئەنجامەکانی رازی نین.

دیارنییە کەی کۆبوونەوەی کارگێڕیی یانەکە و ئەو راهێنەرە ئێرانییە دەکرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رووداو سپۆرتس، دهۆک هەوڵدەدات ئەو راهێنەرە رازی بکات، بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە راهێنەرەکە لە ئەگەری دوورخستنەوەی تاکلایەنە لەلایەن یانەکەوە پێویستە هەموو مافە داراییەکانی بدرێت و گرێبەستی خۆی و دەستەی راهێنەران دەگاتە سەرووی ملیارێک و 200 ملیۆن دینار.

هەر بەپێی بەدواداچوونی رووداو سپۆرتس، لە ئەگەری رازیبوونی یەحیا گوڵمحەممەدی، بە دەستلەکارکێشانەوە و کۆتاییهێنان بە ئەرکەکەی لەگەڵ یانەی دهۆک، یانەکە راستەوخۆ بیر لە بژاردەی دیکە دەکاتەوە و بژاردەی یەکەمی یانەکەش گەڕاندنەوەی مەسعود میراڵ، راهێنەری پێشووی یانەکەیە کە ئێستا لە سوێدە و هیچ ئەرکێکی نییە.

دوای یەکسانبوونی بەرامبەر مینا، دهۆک تاوەکو 9ـی مانگی داهاتوو هیچ یارییەکی دیکە ناکات، بەهۆی وەستانی خولەکە و بەڕێوەچوونی جامی کەنداو، کاتێکیش یارییەکانی دەستپێدەکەنەوە لەنێو یاریگا و هاندەرانی تیپەکە میوانداریی یانەی زەورا دەکات.

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یەحیا گوڵمحەممەدی لەلایەن یانەی دهۆکەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا لە میدیای ئێران دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە راهێنەرەکە پەیوەندیی لەگەڵ یانەی سپاهان ئەسفەهان هەیە و ئەو راهێنەرە ویستی ئەوەی هەیە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە