Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزش

گیفت ئۆربان.. گۆڵکارە ناوازەکەی ئامەدسپۆر و سوپەرلیگ

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

گیفت ئۆربان، هێرشبەری یانەی ئامەدسپۆر بەباشترین کاتەکانیدا تێدەپەڕێت و گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی تورکیایە.


ئامەدسپۆر لە رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی خولی تورکیا، لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا بەرامبەر بێشکتاش یارییکرد و یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و ئۆربان رۆڵێکی گەورەی بینی لە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە.

لەو یارییەدا ئۆربان گۆڵی یەکەمی ئامەدسپۆری تورمارکرد و دەرگای ئاهەنگگێڕانی بۆ یانەکەی باکووری کوردستان کردەوە.

هێرشبەرە نەیجیرییەکەی ئامەدسپۆر لەم وەرزەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت، سەرەڕای ئەوەی درەنگ پەیوەندیی بە تیپەکەوە کرد.

یاریزانەکە تاوەکو ئێستا لەم وەرزەدا، 6 یاریی بۆ ئامەدسپۆر کردووە، 419 خولەک یارییکردووە، خاوەنی 7 گۆڵە و دوو ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.

یاریزانەکە لە هەر 60 خولەکێک گۆڵێکی لەم وەرزەدا بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.

جگە لەوە ئۆربان، چوار یارییە لەسەریەک گۆڵ تۆمار دەکات، بەرامبەر ترابزۆن سپۆر گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، بەرامبەر قاسم پاشا، بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ رێگەی نەدا ئامەدسپۆر تووشی دۆڕان ببێت، سەرەڕای ئەوەی بە دوو گۆڵ لە دواوەوە بوو.

بەرامبەر یانەی باشاکشەهیر، کە یارییەکەیان بەرامبەر ئامەدسپۆر لە ئامەد بەڕێوەچوو، گۆڵکارە نەیجیرییەکە هاتریکی تۆمارکرد، شەوی یاریی بەرامبەر بێشکتاشیش گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و درێژەی دایە ئاستە بەرزەکەی.

گیفت ئۆربان، لە چوار یاریی رابردوودا 7 گۆڵی تۆمارکردووە و ئێستا خاوەنی بەرزترین رێژەی گۆڵی چاوەڕوانکراوە دوای ڤیکتۆر ئۆسیمێن.

لە 6 یاریی ئەم وەرزەدا بەدرێسی ئامەدسپۆرەوە یاریزانەکە بەشداریی لە 9 گۆڵدا کردووە.

چیرۆکی ژیانی گیفت ئۆربان، چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشە و بە ئاڵنگاریی زۆردا تێپەڕی تاوەکو بووە یاریزانێکی دیار و پیشەگەر.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە