Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ماکسێنس لاکروا و کیلیان ئێمباپێ

ماکسێنس لاکروا و کیلیان ئێمباپێ

وەرزش

هاوڕێیەکی ئێمباپێ ترس دەخاتە دڵی مەدریدییەکان

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ


یاریزانێکی هەڵبژاردەی فەرەنسا و هاوڕێی کیلیان ئێمباپێ، بە چەند قسەیەک لەبارەی پێکانەکەی ئێمباپێ ترس دەخاتە دڵی هاندەرانی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان و یانەی ریال مەدرید.


هەڵبژاردەی فەرەنسا سەردەمی زینەدین زیدانیان بە بردنەوەیەکی سەخت و 1-0 لە تورکیا دەستپێکرد، بەڵام بردنەوەکە گران لەسەر فەرەنسییەکان وەستا و پێکانێکی نیگەرانکەر تووشی کیلیان ئێمباپێی کاپتن بوو، کە تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد پێش ئەوەی یاریگا بەجێبهێڵێت بەهۆی پێکانەوە لە ئەژنۆی چەپیدا.

دوای یارییەکە زیدان رایگەیاند کە ئێمباپێ کەمپی پێکهاتەکە جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە ئیسپانیا، چونکە ناتوانێت پشووە نێودەوڵەتییەکە تەواو بکات. ئەم هەواڵە نیگەرانیی ناو کەمپی فەرەنسی بەدوای خۆیدا هێنا، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی هێرشبەری یانەی ریال مەدرید بۆ تیپەکە.

لێدوانەکانی ماکسێنس لاکروا بەرگریکاری چێڵسی و هەڵبژاردەی فەرەنسا، ترسی زۆرتریان سەبارەت بە بارودۆخی ئێمباپێ زیاتر کرد، چونکە ئاشکرایکرد یاریزانەکان تەنیا دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە درکیان بە تووندی و سەختی پێکانەکە کردووە.

لاکروا بە ماڵپەڕی فەرەنسی، فووت مێرکاتۆی راگەیاندووە "سەرەتا سەرنجمان لەسەر یارییەکە بوو، بەڵام کاتێک گەیشتینە ژووری جلگۆڕین، بۆمان دەرکەوت کە پێکانەکە سەختترە لەوەی بیری لێدەکەینەوە، هەموومان جیاوازی نێوان هەبوونی کیلیان و نەبوونی دەزانین، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین".

لێدوانەکانی بەرگریکاری چێڵسی گوزارشت لە کاریگەرییە بەرچاوەکانی ئێمباپێ دەکات لەسەر پێکهاتەی فەرەنسی، کە ئێستا دەبێت پشووی نێودەوڵەتی بەبێ کاپتنەکەی تەواو بکات لەکاتێکدا چاوەڕێی وردەکارییەکانی سروشتی پێکانەکە و ماوەی چاوەڕوانکراوی ئامادەنەبوونی دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ لە مەدرید پشکنینی زیاتر بۆ کیلیان ئێمباپێ بکرێت و پزیشکەکان بڕیار دەدەن کە ئایا قەبارەی پێکانەکە چەندە و یاریزانەکە چەند ماوەی پێویستە بۆ گەڕانەوە و دەستکردنەوە بە یاریکردن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە