Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رافینیا

رافینیا

وەرزش

رافینیا بەهۆی پێکانەوە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا رایگەیاند کە رافینیا، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، وەک رێکارێکی خۆپارێزی دەگەڕێتەوە کۆمەڵگەی وەرزشیی یانە کەتەلۆنییەکە، ئەوەش دوای تووشبوونی بە پێکان لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئوسترالیا.

رافینیا لە یارییەکەدا کە بە سەرکەوتنی بەرازیل بە ئەنجامی 4-2 کۆتایی هات، گۆڵێکی لە رێگەی لێدانی سزاوە تۆمارکرد، بەڵام لەگەڵ کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمدا بەهۆی گرژی رانی راستییەوە یاریگای جێهێشت.

بەهۆی ئەم پێکانەوە، رافینیا لە یارییە دۆستانەکەی داھاتووی بەرازیل بەرامبەر هیندستان، کە بڕیارە رۆژی 3ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بەشداری ناکات.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی 'مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ'ی کەتەلۆنی، پشکنینە پزیشکییە سەرەتاییەکان بۆ یاریزانەکەی بارسێلۆنا دەریانخستووە کە پێکانەکەی مەترسیدار نییە، بەڵام هەست بە ئازار دەکات، بۆیە بڕیارێکی ژیرانە بووە کە دووربخرێتەوە.

یەکێتیی بەرازیل لە راگەیێندراوەکە روونی کردووەتەوە کە رافینیا تووشی گرژی ماسوولکە بووە لە رانیدا، بەو هۆیەشەوە لە پێکهاتەکەی کارلۆ ئەنچێلۆتی بۆ یارییەکە بەرامبەر هیندستان دوورخراوەتەوە.

رافینیا بەنیازە لە زووترین کاتدا بگەڕێتەوە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی لەلایەن دەستەی پزیشکیی بارسێلۆناوە چارەسەر و بەدواداچوونی بۆ بکرێت. چاوەڕوان دەکرێت راستەوخۆ دوای گەیشتنی پشکنینی پزیشکیی زیاتری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکانی خێراتر بکرێن تاوەکو لە یەکەم یاریی دوای پشووی نێودەوڵەتیدا بەردەست بێت بۆ هانزی فلیک.

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە