Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جۆزێ مۆرینیۆ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ

جۆزێ مۆرینیۆ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ

وەرزش

پەیامێکی کاریگەر لە مۆرینیۆوە لەبارەی رۆناڵدۆ

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نێوداری پۆرتوگالی و یانەی ریال مەدرید بەرگری لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات، دوای ئەوەی یاریزانەکە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی بەجێهێشت.

مۆرینیۆ لە پەیامێکدا لەبارەی ئەو رووداوانەی لە هەڵبژاردەی پۆرتوگالدا روویاندا گوتی "کریستیانۆ یاریزانێکی ئاسایی نییە کە بتوانیت بانگهێشتی بکەیت و دواتر وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت لەسەر کورسیی یەدەگ دانیشێنیت، ئەو رۆناڵدۆیە و پورتوگال زۆر باش دەزانێت چی پێشکەش بە هەڵبژاردەکە کردووە.ئەو ئێستا لە تەمەنی 41 ساڵیدایە و زۆر ئاساییە خولەکەکانی یارییکردنی بەڕێوەببرێن و لە هەموو یارییەک یان هەموو خولەکێکدا یاریی نەکات، بەڵام جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان بەڕێوەبردنی تەمەنی و رووشاندنی کەرامەتی بەهۆی تەمەنییەوە."

جۆزێ زیاتر دەڵێت "ئەگەر بۆ 20 خولەک پێویستت پێی بوو، بۆ 20 خولەک بەشداریی پێ بکە. ئەگەر بۆ ساتێکی یەکلایکەرەوەش پێویستت پێی بوو، بۆ ئەو ساتە ئامادەی بکە. تەمەنی رۆناڵدۆ هەموو ئەو شتانەی نەسڕیووەتەوە کە دەتوانێت پێشکەشیان بکات، لە دوای هەموو ئەوانەی بۆ پورتوگالی کردووە، رێزگرتن لێی بە ئەرک دەمێنێتەوە. خۆرخی قەرزاری رێزگرتنە لەو، دەستی ئەو کەسە مەگێڕەوە کە هاوکاری کردوویت بۆ نانخواردن."

مۆرینیۆ هێشتا قسەیکردووە و گوتی "یاریزانانی پورتوگال بەختێکی ناباوەریان هەیە، چونکە هەرکاتێک تیپەکە دۆڕا، یەکسان بوو، یان ئاستێکی کەمی پێشکەش کرد، بە جۆرێک هەمیشە تاوانەکە دەکەوێتە ئەستۆی کریستیانۆ. ئەگەر هێڵی ناوەڕاست و بەرگری کاری خۆیان ناکەن، هێرشبەرێک دەبێت چی بکات؟ تۆپی پێ وەرزشێکی بە کۆمەڵە، تەنیا کاتێک نەبێت کە باس لە رۆناڵدۆ دەکرێت، کاتێک خەڵک لەناکاو وەک یاری تاکەکەسی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن."

سپێشەڵ وەن گوتی "پورتوگال بەهۆی کریستیانۆوە گەیشتە ئاستێکی جیاواز. ئەو بەشێکە لە مێژووی تۆپی پێ، یاریزانانی وەکو ئەو دووجار دروست نابێتەوە."

ئەم قسانەی جۆزێ مۆرینیۆ لەکاتێکدان، رۆناڵدۆ کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی بەجێهێشت و بەشداری لە یاریی ئەمشەوی هەڵبژاردەکە بەرامبەر دانیمارک ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە