Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فەرهات گوندۆگدو، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی تورکیا

فەرهات گوندۆگدو، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی تورکیا

وەرزش

سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی تورکیا دەستگیرکرا

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

03-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری03-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی تۆپی پێی تورکیا و 4 کەسی دیکە بە بڕیاری دادگا دەستبەسەر کران، لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی ئاڵۆزی گەندەڵیدا کە هەموو فیدراسیۆنی تورکی هەژاندووە.

بەپێی هەواڵی میدیا تورکیا، فەرهات گوندۆگدو، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی تورکیا، لەگەڵ شەش کەسی دیکە رۆژی هەینی چوونەتە بەردەم دادگا و لەسەر تۆمەتی دەستکاریکردنی شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانی ناوبژیوانان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و خۆی چوار کەسی دیکە دەستگیرکراون و ئەوانەی دیکە بە مەرج ئازادکراون.

ئەوانەی دەستگیرکراون چەندین تۆمەتی جیاوازیان لەسەرە، لەوانەش ساختەکردنی بەڵگەنامەی فەرمی، ناپاکی لە ئەمانەت و بەدەستهێنانی زانیاریی کەسی بەشێوەی نایاسایی.

دەستگیرکردنی سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی تورکیا و ئەوانەی دیکە دوای ئەوە هات کە لە ماوەی رابردوودا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا 149 ناوبژیوانانی لە کارەکانی راگرت، بەهۆی گرەوکردنی نایاساییەوە.

ئەکین گورلیک، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە لە گومانەکان دەکات لەبارەی دەستوەران لە ریزبەندیکردنی ناوبژیوانان، دامەزراندن و هەڵسەنگاندنی ئاستیان و تاقیکردنەوەیان بەپێی یاساکان.

ئابڕووچوونی تۆپی پێی تورکیا بەهۆی ناوبژیوانانەوە لە ماوەی رابردوودا کاردانەوەی زۆر گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بیر لەوە دەکاتەوە، ئەنتۆنی تایلۆر، ناوبژیوانی نێوداری ئینگلتەرا و پێشووی پرێمەرلیگ، بەشێوەی کاتی بکاتە سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی سەر بە فیدراسیۆنەکە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە