Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رۆناڵدۆ لەگەڵ دایکی

رۆناڵدۆ لەگەڵ دایکی

وەرزش

خانمە رۆژنامەنووسێک نامەیەکی کاریگەر دەربارەی رۆناڵدۆ و دایکی دەنووسێت

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

04-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر04-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ


خانمە رۆژنامەنووسی پۆرتوگالی، مارتا رۆدریگێز، لەڕێگەی هەژمارە کەسییەکەی لە  ئینستاگرام، نامەیەکی کاریگەری بڵاوکردەوە. تێیدا لە روانگەیەکی جیاوازەوە باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد و داوای کرد لەنێو رەخنە و مشتومڕەکانی دەوروبەری یاریزانەکەدا، لایەنە مرۆڤایەتییەکەی لەبیر نەکرێت.


کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 41 ساڵان، دوای ناکۆکییەکی تووند لەگەڵ ەاهێنەرەکەی خۆرخێ جیسوس، بەڕێوەبەری تەکنیکی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، کەمپی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت. ئەمەش ورووژاندنی گومانی ئەوەی لێکەوتەوە کە لەوانەیە واز لە یاریکردنی نێودەوڵەتی بهێنێت.

رۆدریگێز گوتی کاتێک لەخەو هەستاوە بیری لە رۆناڵدۆ نەکردووەتەوە، بەڵکو بیری لە دایکی کردووەتەوە و لەوەی کاتێک کوڕەکەی لەبەردەم جیهاندا رەخنەی لێدەگیرێت، ئەو چ هەستێکی دەبێت.

رۆژنامەنووسە پۆرتوگالییەکە روونیکردەوە کە بەورديی نازانێت دایکی رۆناڵدۆ چ هەستێکی هەیە، بەڵام وەک دایکێک دەزانێت ئاراستەکردنی پەنجەی تۆمەت بۆ یەکێک لە منداڵەکان، پێش هەر کەسێکی دیکە ئازار بە دایک دەدات.

رۆدریگێز دیمەنێکی لە ساڵی 2024ـی یۆرۆ هێنایەوە یاد، کاتێک رۆناڵدۆ پێناڵتییەکی لە بەرامبەر سلۆڤینیا لەدەستدا و نیشانەی خەمێکی زۆری بەسەرەوە دیاربوو لەناو یاریگاکەدا، لەکاتێکدا دایکی لە پەیژەکانەوە چاودێری دەکرد و دەگریا. ئاماژەی بەوەش کرد کە ملیۆنان کەس پێناڵتییەکەیان بینی، بەڵام دایکەکەی کوڕەکەی دەبینی و نەیدەتوانی بێتە ناو یاریگاکە بۆ لەئامێزگرتنی.

هەروەها باسی چەند قۆناخێکی دژواری ژیانی کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی کرد، لە جێهێشتنی دوورگەی مادێرا لە تەمەنی 11 ساڵیدا، تاوەکو مردنی باوکی، پاشان لەدەستدانی یەکێک لە منداڵەکانی، و گەیشتن بە لووتکە، کە تێیدا خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێنا و لە هەمانکاتدا رووبەڕووی رەخنە و سووکایەتی بووەوە.

رۆدریگێز جەختی کردەوە کە ناوبانگ و سەرکەوتن و پارە، کوڕ لای دایکی گرنگتر و خۆشەویستتر ناکات. گوتیشی جیهان پیاوێکی 41 ساڵان دەبینێت، لەکاتێکدا دایکی ئەو کوڕەی دەبینێت کە زیاتر لە 20 ساڵە لەژێر چاوی هەموواندا ژیاوە.

خانمە رۆژنامەنووسەکە نامەکەی بەڕستەیەکی کاریگەر کۆتایی پێهێناوە "ئێمە یاریزانەکە دەبینین، بەڵام دایک کوڕەکەی دەبینێت"، بۆ ئاماژەدان بەوەی پێویستە لایەنی مرۆڤایەتیی ئەستێرەکان ببینرێت، دوور لە ئەنجامی یارییەکان و رەخنەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە