Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

ئێرلینگ هالاند تووشی پێکان بوو

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

ئێرلینگ هالاند، گۆڵکاری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی، لە میانی یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر پۆرتوگال بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاری پێکرا و گومان و نیگەرانییەکی گەورەی بۆ ستیزنس دروستکرد بەر لە رووبەڕووبوونەوە گرنگەکانی بەرامبەر لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان.


لە یاری نێوان هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال و نەرویج لە نەیشنزلیگ، هالاند لە گێمی دووەمدا ئاماژەی بۆ دەستەی راهێنەران کرد کە ناتوانێت بەردەوام بێت، دواتر لە خولەکی 67 بەهۆی ئازاری پێیەوە گۆڕانکاری پێکرا و یاریگەی جێهێشت. هەرچەندە هێرشبەرە نەرویجییەکە بە پێیەکانی خۆی گۆڕەپانەکەی بەجێهێشت، بەڵام شەلینەکەی ترسی لە دڵی هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە دروستکردووە.

کاتی ئەم پێکانە بۆ ئینزۆ مارێسکای راهێنەری مانچێستەر سیتی زۆر هەستیارە، چونکە یانەکەی یەکشەممەی داهاتوو لە یاریی لووتکەی پرێمەرلیگ لەسەر یاریگەی ئانفێڵد رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە، چەند رۆژێک دواتریش لە چامپیۆنزلیگ میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات. لەدەستدانی هالاند کە ئەم وەرزە 7 گۆڵی بۆ سیتی تۆمارکردووە، گورزێکی کاریگەر دەبێت لە هێڵی پێشەوەی تیپەکە.

یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەش بە شکستی نەرویج بە ئەنجامی 1-2 بەرامبەر پۆرتوگال لە شاری لێسبۆنە کۆتاییهات. لە لایەکی دیکەوە، مانچێستەر سیتی چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانە تاوەکو پێکانەکەی هالاند دەستنیشان بکرێت، لە کاتێکدا یانەکە لە دەرەوەی یاریگاش بەهۆی دۆسیە داراییەکانەوە بە دۆخێکی نائارامدا تێدەپەڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە