Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێدرۆ پروێنسا

پێدرۆ پروێنسا

وەرزش

لێدوانی فەرمیی سەرۆکی تۆپی پێی پۆرتوگال لەبارەی رۆناڵدۆوە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

پێدرۆ پروێنسا، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال، بۆ یەکەمجار لە دوایی ناکۆکییەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و خۆرخی جیسۆس قسەدەکات و دەڵێت "رۆناڵدۆ سیمبۆل و ناسنامەی تۆپی پێی پۆرتوگالە."


دوای یاریی پۆرتوگال و نەرویج، پروێنسا قسەیکرد و گوتی "کریستیانۆ رۆناڵدۆ دیارترین سیمبۆل و ناسنامەی تۆپی پێی پۆرتوگالە، پێویستە رێزی لێبگرین، بوونی ئەو لە هەڵبژاردەی پۆرتوگالدا تەنیا لەسەر بنەمای شایستەیی وەرزشیی خۆی نەوەستاوە و ئەمە راستییەکە هیچ مشتومڕێک هەڵناگرێت، بۆیە ئەو هەمیشە بەشێک دەبێت لەم لیستە تاوەکو ئەو کاتەی هەست بکات دەتوانێت بە ئاستی پێویستەوە یاریی بکات."

سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال دەڵێت "تایبەت بەوەی روویدا دەمەوێت بەڕوونی جەخت لەوە بکەمەوە کە ئێمە لەبەردەم تێگەیشتنێکداین کە پێویستە چارەسەرێکی ناوخۆیی بدۆزینەوە، ئەو یاریزانانەی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیشدا قسەیان کرد، قوڵیی ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵەیان پێشاندا کە لە تیپەکەدا هەیە."

پێدرۆ زیاتر قسەی لەبارەی رۆناڵدۆوە کرد و دەڵێت "کریستیانۆ بەشێکی دانەبڕاوە لە هەڵبژاردەی نیشتمانی، ئەو هەڵگری ئاڵای ئێمەیە و لە یەکەم یاریی ئەم چوار یارییەدا سەرکردایەتیی کردین، جگە لەوەش خۆرخی جیسۆس رایگەیاندووە، پشت بە کریستیانۆ دەبەستێت ئەگەر لە رووی جەستەییەوە ئامادەبێت، ئەمەش ئەو پێوەرەیە کە بۆ هەموو یاریزانان جێبەجێ دەکرێت."

پروێنسا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "رۆناڵدۆ پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ گەلی پۆرتوگال و هەڵبژاردەکە هەیە، دوای تەواوبوونی ئەم چوار یارییە کە پێویست بە ئارامی تەواویان بکەین، کاتی زۆرمان دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەم دۆخەوە، من وەکو سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێ دووپاتیدەکەمەوە کێشەکە تەنیا تێنەگەیشتنێکە، کریستیانۆ سامانێکی نیشتمانییە و هەر کاتێک راهێنەر بیەوێت ئامادەدەبێت."

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە