Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

دوایین یاریی مێسی کێشەی تێکەوت

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان



رووداو دیجیتاڵ

دوایین یاریی مێژوویی لیۆنێل مێسی بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەڕووی مشتومڕ و قەیرانێکی کارگێڕیی گەورە بووەتەوە، دوای ئەوەی شاندی هەڵبژاردەکانی بورکینافاسۆ و بێنین ناڕەزایەتی تووندیان لەسەر کەمکردنەوەی خەرجییەکان و خراپی خزمەتگوزارییەکان دەربڕی.


کێشەکە کاتێک دەستیپێکرد کە یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین بلیتی گەشتی ئاسایی (ئیکۆنۆمی) بۆ هەڵبژاردەی بورکینافاسۆ بڕی، ئەمەش وایکرد تیپی یەکەمی ئەو وڵاتە گەشتکردن بۆ ئەرجەنتین رەتبکاتەوە و لەبری ئەوان، تیپی ژێر 23 ساڵان ناچارکرا گەشتەکە ئەنجام بدات بۆ رووبەڕووبوونەوەی تانگۆ.

هاوکات شاندی هەڵبژاردەی بێنین کە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و  مێسی یاریی دەکەن، بە فەرمی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەهۆی ئەوەی گەشتکردن بە فڕۆکەی ئاسایی ژمارەیەک لە ئەندامانی شاندەکەی نارەحەت کردووە، هەروەها ئاماژەیان بە کەموکوڕیی گەورەی شوێنی مانەوەیان کردووە وەک نەبوونی هۆڵی گونجاوی وەرزش، نەمانی ئاوی گەرم لە نهۆمێکدا و تێکچوونی ساونا. شاندی بێنین بە تووڕەییەوە پرسیاری ئەوەیان کردووە "بۆ دوایین سەمای مێسی، کێ هەموو ئەو پارەیە دەخاتە گیرفانییەوە؟".

رەخنەکان روویان لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتینە کە بە مەبەستی بەدەستهێنانی زۆرترین قازانجی دارایی لە یاریی ماڵئاوایی مێسیدا فیدراسیۆنە بچووکەکانی ئەفریقیا هەڵدەبژێرێت تاوەکو تێچووی کەمتر خەرج بکات، لە کاتێکدا هاندەران چاوەڕوان بوون ماڵئاوایی ئەفسانە مێژووییەکەیان لەسەر یاریگەی مۆنۆمێنتال لە کەشێکی شایستەدا بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە