Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاردا گولەر

ئاردا گولەر

وەرزش

گولەر و ریال مەدرید گەیشتنە رێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2031

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید و ئاردا گولەری یاریزانی هێڵی ناوەڕاست گەیشتنە رێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2031، ئەوەش دوای ئەوەی یاریزانەکە بووەتە یەکێک لە یاریزانە هەرە گرنگەکانی یانەکە.


ڕۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە یاریزانەکە لەگەڵ یانەکە رێککەوتووە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ئەمە یەکەم نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی لە کاتی هاتنییەوە، بەمەش کۆتایی بەو دانوستاندنانە هات کە رۆژنامەی ئەی ئێس بۆ یەکەمجار لە 10ی مانگی 9ی ئەمساڵ ئاشکرای کردبوون.

رێککەوتنە نوێیەکە رەنگدانەوەی ئەو رۆڵە گەشەسەندوو و گرنگەیە کە گولەری تەمەن  21 ساڵ لە پێکهاتەی یانەکەی پایتەختدا دەیگێڕێت لە چوارەم وەرزی خۆی وەک یاریزانی مەدرید.

سەرەڕای درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی لە مەدرید، رێککەوتنەکە زۆربوونی مووچەش لەخۆدەگرێت کە لەگەڵ ئەو پێگە نوێیەیدا دەگونجێت کە لەناو یانەکەدا بەدەستی هێناوە.

لە کاتی هاتنی خۆزێ مورینیۆوە، گولەر بووەتە بەشێکی سەرەکی و بەردەوام لە پێکهاتەکەدا، بەجۆرێک لەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا 5 جار لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەشداری کردووە. یاریزانەکە لە وەرزی رابردووشدا رۆڵێکی گەورەی هەبوو، کاتێک لە 40 یارییدا بە شێوەی سەرەکی یاریی کرد و وەرزەکەی بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ و دروستکردنی 14 گۆڵ کۆتایی پێهێنا، بەمەش بووە باشترین ئەستیستکار لە ریزەکانی یانەکەدا.

گولەر پەیوەندی دەکات بەو کۆمەڵە یاریزانەی کە گرێبەستی درێژخایەنیان لەگەڵ یانەکەدا هەیە؛ دیۆماندێی یاریزانی نوێ گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2033یە، لە کاتیێکدا گرێبەستەکانی ڤینیسیۆس و کوکورێیا تاوەکو ساڵی 2032 بەردەوام دەبن.

لە هەمان کاتدا، گرێبەستەکانی ترێنت، کارێراس، چوامینی، ئێسپی، ئێستاش گولەر  تاوەکو ساڵی 2031 درێژەیان هەیە.

بەپێی هەمان راپۆرت، تیبۆ کورتوای گۆڵپارێز یاریزانی داهاتووە لە لیستی ئەو یاریزانانەی گرێبەستەکانیان نوێ دەکەنەوە، کە ئەمجارەیان درێژکردنەوەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە