Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاندی کارۆل

ئاندی کارۆل

وەرزش

ئاندی کارۆل: کەسێکی نزیکم ویستی دەستدرێژیی سێکسی بکاتە سەرم

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

ئاندی کارۆل، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپوول، وردەکاریی شۆکهێنەری لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی سێکسی لە ساڵی 2019 ئاشکراکردووە.


کارۆل رایگەیاندووە، هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەری، کاریگەریی قووڵی لەسەر ژیان و بیرکردنەوەی ئەو و توانای لە یاریگادا دروستکردووە.

کارۆلی 37 ساڵان، لە کتێبێکدا لەبارەی ژیانی خۆیەوە، ئاشکرایکردووە بەرەبەیانی رۆژێکی ساڵی 2019 لە ماڵەکەی خۆیدا بەئاگاهاتووە، بینیویەتی کەسێکی نزیکی دەیەوێت دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەری. ئەو ئاشکرایکردووە سکاڵای لە دەستدرێژیکارەکە کردووە، بەرلەوەی ئەو رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی ببێتەوە و بەهۆی هەوڵەکەوە، بخرێتە زیندانەوە.

یاریزانەکە دەڵێ، ئەو رووداوە چەندین ساڵ، وەک مۆتەکە بەسەر سەریەوە ماوەتەوە، دەڵێ، "رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوومەوە، ئەو رووداوە، تەنانەت بیرکردنەوە لێی، تۆقێنەرە، کەسانێکی زۆرکەم بە رووداوەکەیان زانی"، روونیدەکاتەوە کە ماوەیەکی زۆر بیری کردووەتەوە، بەرلەوەی لە کتێبەکەیدا، رووداوەکە بگێڕێتەوە.

کارۆل هەروەها دەڵێ، "ئەوەی روویدا، لە زۆر لایەنی ژیانەوە کاریگەریی لەسەر دروستکردم". بەشێوەیەک "رۆژانە بیرم لێدەکردەوە، ئەوە وایکرد نەتوانم سەرنج بخەمە سەر هیچ، لە تۆپی پێشدا بەهەمان شێوە، گورزێکی گەورە بوو".

کارۆل، دوای چەند هەفتەیەک لە بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی، بە رۆژنامەی 'سەن'ی بەریتانی راگەیاندووە کە دەستدرێژیکارەکە، کیڤن ئادامزی دیزاینەری سەما و راهێنەری سەما بووە.

ئادامز لە پڕۆگرامەکانی بی بی سیدا دەردەکەوێت و کەسایەتییەکی ناسراوە.

ساڵی 2023 ئادامز بەهۆی دەستدرێژییەکەوە، لە دادگای چیلمسفۆرد کراون بەبەندکردن سزا درا، هەروەها ناوی لە لیستی تاوانکارانی دەستدرێژی سێکسی لە بەریتانیا تۆمارکرا و لێی قەدەخەکرا، بۆ ماوەی 10 ساڵ بچێتە ئەو شارەوە، کە کارۆلی تێدا دەژی.

کارۆل دوای تۆمەتبارکردنی ئادامز بە تاوانەکە لە دادگای بەریتانیا، دووپاتیکردەوە کە ئادامز دەستدرێژیکارەکەیە و دەڵێ، "هیوادارم لە کۆتایی ئەو لاپەڕەیەی ژیانم تێپەڕێنم و ئامادەم بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتوو".

ئەو هەروەها دەڵێ، "ئەو رووداوە، کاریگەریی وێرانکەری لەسەر ژیانی خۆم و خۆشەویستەکانم هەبوو".

کارۆل کە هیواخوازە ئاشکراکردنی ناوی دەستدرێژیکارەکە، هاوکاربێت بۆ ئەوەی کەسانی دیکەش کە بەهەمان ئەزمووندا تێپەڕیون، بتوانن لە ژێر کاریگەریی رووداوەکە بێنە دەرەوە، لە نۆ یاریدا بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوو گۆڵی تۆمارکردووە، ئێستا لە یانەی داینهام رێدبریج یارییدەکات کە یەکێکە لە یانەکانی خولی نیشتمانیی باشووری ئینگلتەرا.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە