Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی

وەرزش

ماڵئاوایی ئەفسانەیەک.. جیهان چاوەڕێی دوایین یاریی مێسییە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ واز لە یارییکردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت و بەرەبەیانی سبەی دوایین یاریی خۆی بۆ هەڵبژاردەکە ئەنجامدەدات.


بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە کاژێر 02:00 ئەرجەنتین لە بۆینس ئایرێس یارییەکی دۆستانە بەرامبەر بەنین ئەنجامدەدات، ئەو یارییە دەبێتە دوایین یاریی مێسی بەدرێسی ئەرجەنتینەوە و یاریزانەکە دوای 21 ساڵ یارییکردن بۆ هەڵبژاردەکە ماڵئاوایی لە تیپەکە و هاندەرانی دەکات و واز لە یارییکردنی نێودەوڵەتی دەهێنێت.

مێسی لە 2005 بۆ یەکەمجار بەدرێسی هەڵبژاردەی یەکەمی ئەرجەنتینەوە یارییکرد، دوای 21 ساڵ یارییکردن بۆ تیپەکە، بردنەوەی دوو نازناوی کۆپا ئەمریکا، نازناوێکی مۆندیال و یەکێکی فاینالیسیما لەگەڵ تیپەکە گەیشتە هەموو ئەو دەستکەوتانەی هەوڵی بۆ دەدا ماڵئاوایی دەکات.

لیۆ لە کاروانی یارییکردنیدا بۆ ئەرجەنتین 207 یاریی ئەنجامداوە، 125 گۆڵی تۆمارکردووە و 68 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

ساڵی 2016 وازی لە یارییکردنی نێودەوڵەتی هێنا، بەڵام ماوریسیۆ ماکری، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەرجەنتین و باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا و دەیان بەرپرس و کەسایەتی دیکە پەیوەندییان بە مێسییەوە کرد و یاریزانەکەیان لە وازهێنان لە یارییکردن پەشیمانکردەوە و لیۆ گەڕایەوە، ئیدی لە دوای ئەو گەڕانەوەیە هەموو دەستکەوتەکانی لەگەڵ تیپەکە بردەوە.

لیۆنێل مێسی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2005 بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە دەرکەوت و یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی هەنگاریا ئەنجامدا، بەڵام لەو یارییەدا دوای 47 چرکە یارییکردن مێسی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

بۆ ئەم یارییەی ماڵئاواییکردن لە لیۆ ملیۆنان هاندەر لەسەر ئاستی جیهان چاوەڕێن، بۆ ئەوەی بۆ دوایینجار ئەو ئەستێرەیە بە درێسی ئەرجەنتینەوە ببیننەوە.

دیارترین کاروانی یارییکردنی مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ساڵی 2022 بوو، کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردەکە نازناوی مۆندیالی بردەوە، سەرەڕای ئەوەی یاریی یەکەمیان بەرامبەر سعودیە دۆڕاند.

ئەوە گەورەترین نازناوی سەردەمی یارییکردنی مێسییە بەدرێسی ئەرجەنتینەوە، ئەو نازناوەی هەمووان پێش بردنەوەی پێیانوابوو کاروانی یاریزانەکە تەواو نییە ئەگەر مۆندیالی نەبێت.

لە مۆندیالی 2022 مێسی رۆڵێکی کاریگەر و گەورەی بینی، لە هەموو یارییەکاندا بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و لە 7 یاریی مۆندیالدا توانیی 7 گۆڵ تۆماربکات و 3 ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کرد.

لە دوایین یاریی خۆیدا بەدرێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە، مێسی ئەو درێسەی یاریی پێوە دەکات ناداتە هیچ یاریزانێک و بۆ هەمیشە لای خۆی هەڵدەگرێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتینیش نیشانەی کاپتنییەکەی وەکو هێمایەکی ئەو ئەفسانەی تۆپی پێ دەپارێزێت و لە مۆزەخانەی هەڵبژاردەکە دایدەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە