Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی

وەرزش

دوایین سەمای لێو؛ مێسی بە بردنەوەیەکی بەچێژ ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کرد

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دوایین یاریی خۆیدا بە درێسی تانگۆوە بەرامبەر هەڵبژاردەی بێنین، کۆتایی بە کاروانی نێودەوڵەتی خۆی هێنا، لە یارییەکدا کە بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە لە بوێنس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین بەڕێوەچوو.

ئەرجەنتین سەرکەوتنێکی شایستە و بەچێژی بە ئەنجامی 3-0  تۆمارکرد، لە یارییەکدا کە مێسی پاڵەوانی بێڕکابەری بوو، دوای ئەوەی بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.

هاندەرێکی زۆر بۆ مالئاواییکردن لە ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان کۆبوونەوە، دوای کۆتاییهێنان بە کاروانە پڕ لە دەستکەوتەکەی لەگەڵ ئەرجەنتین، کە تێیدا نازناوی جامی جیهانی 2022، دوو نازناوی کوپا ئەمریکا 2021، 2024 و جامی فینالیسمای بەدەستهێنا.

مێسی بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە بە گریانەوە  بینرا، کە خێزانەکەی و منداڵەکانیشی لەسەر چیمەنی یاریگاکە ئامادە ببوون بۆ بەشداریکردن لەم خولەکە مێژووییەدا.

لە خولەکی 10ی یارییەکەدا، سەرجەم ئامادەبووان بە پێوە وەستان و چەپڵەیان بۆ ئەفسانەکەیان لێدا، لە دیمەنێکی مێژووییدا کە شایستەی کاروانە پڕ لە شکۆدارییەکەی لیۆنێل مێسی بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

دوایین سەمای مێسی لەگەڵ ئەرجەنتین  بەبێ گۆڵ ئ ئەسیست تێنەپەڕی؛ لە خولەکی 48دا گۆڵی پێشەنگی بۆ نیکۆلاس ئۆتامێندی هاوڕێی دروستکرد.

پاشان لە خولەکی 61دا، مێسی گۆڵی دووەمیشی بۆ نیکۆ پاز دروستکرد، بەرلەوەی لە خولەکی 71دا لە رێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی سێیەم تۆماربکات و بەوەش دوایین جێدەستی خۆی بە درێسی ئەرجەنتینەوە بەجێبهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە