Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێمباپێ و مۆرینیۆ

ئێمباپێ و مۆرینیۆ

وەرزش

کۆبوونەوەیەکی ئاگرین لەنێوان مۆرینیۆ و ئێمباپێدا بەڕێوەچووە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ


بەپێی هەندێک راپۆرتی رۆژنامەڤانی، کیلیان ئێمباپێی هێرشبەری ریال مەدرید، کە لە ئیسپانیا رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەتەوە، لەوکاتەی ئەژنۆی لە کاتی یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی پێکراوە، رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی ئاگرینی لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری ریال مەدرید کردووە. 


راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە راهێنەری پۆرتوگالی سەرزەنشتی هێرشبەرەکەی کردووە و بەڵێنی داوە بە ئاشکرا بەرگری لێبکات.

لێدوانەکانی داهاتووی ئاشکرای جۆزێ مۆرینیۆ لە ئیسپانیا لەژێر چاودێرییەکی چڕدا دەبێت و پێدەچێت راهێنەری ریال مەدرید رووبەڕووی پرسیارێکی زۆر بێتەوە سەبارەت بە دۆخی ئەم دواییەی کیلیان ئێمباپێ.

لەوەتەی ئەژنۆی چەپی لە یارییەکەی فەرەنسا بەرامبەر تورکیا لە 25ـی ئەیلوول لە کاتی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا پێکان بووە، کاپتنی فەرەنسی لە ئیسپانیا رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەتەوە. وێنەکانی لە یانەیەکی شەوانە لە پاریس، کە لەگەڵ خۆشەویستەکەی ئیستەر ئێکسپۆزیتۆ ئاهەنگ دەگێڕن و گرتەیەکی ڤیدیۆیی گەشتەکەی بە پاسکیلسواری لە بەرزاییەکانی ئەلب لە سویسرا تووڕەیی لە مەدرید دروستکردووە.

زۆر کەس ئەمە بە ئاڵنگارییەکی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید دەزانن. رۆژنامەنووسێکی رادیۆی مارکا روونیکردەوە، گۆڵکاری مۆندیال لە هەموو کاتەکاندا داوای لە کارگێڕیی یانەکەی کردووە پشتگیری بکەن بۆ بەدەستهێنانی باڵۆندۆر، بەڵام داواکارییەکەی رەتکراوەتەوە. پاشان رۆژنامەنووسەکە پرسیاری ئەوەی کرد، ئایا دەکرا ئەمە ببێتە هۆی هەندێک گرژی لە پشت پەردەوە؟

بەپێی هەندێک سەرچاوەی دیکە ئەو نیگەرانییە لە پایتەختی ئیسپانیادا وەک راستەقینە دەمێنێتەوە و چەندین تیۆری و دەنگۆش سووتەمەنی گفتوگۆکانن. دوایین هەواڵ کە شەوی رابردوو لە بەرنامەی ئیل چیرینگویتۆدا دەرکەوت، بانگەشەی ئەوە دەکات کە جۆزێ مۆرینیۆ لە رۆژی سێشەممەدا راستەوخۆ لەگەڵ هێرشبەرەکەی لە ناوەندی مەشقەکانی ریال مەدرید، ڤاڵدێبیباس، بەتایبەتی باسی ئەم نیگەرانییەی کردووە.

دەگوترێت مۆرینیۆ لە کاتی نانی بەیانیدا گفتوگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ ئێمباپێ کردووە، لەو ماوەیەدا بە تووندی سەرزەنشتی کردووە و تەنانەت پێیگوتووە "تۆ (قسەی ناشرین)". بەڵام راهێنەرە پۆرتوگالییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دەرەوە ئەگەر داوام لێبکەی بەرگریت لێدەکەم، بەڵام لێرەدا نەخێر بەرگریت لێناکەم.

دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە راهێنانی تاکەکەسی دەستپێکردەوە، یاریزانە فەرەنسییەکە هیوای خواستبوو کە شەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ڤیاڕیال لە لالیگا بەشداری بکات، بەڵام بەپێی بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆ، رەنگە لە کاتی دەستپێکردنی یارییەکەدا خۆی لەسەر کورسیی یەدەگ ببینێتەوە، شانبەشانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە