Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک هاندەری ئامەدسپۆر

ژمارەیەک هاندەری ئامەدسپۆر

وەرزش

ئامەدسپۆر یاریی هەیە و هاندەران ناڕازین لە دەستنەکەوتنی بلیت

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئامەدسپۆر کە پێشەنگی خولی یانە پلە نایابەکانی تورکیایە، رۆژی شەممە 10-10-2026 لە ئەنقەرە دەبێتە میوانی یانەی (گەنچلەربیرلیغی). هاندەرانی ئەو یانەیەی باکووری کوردستان ناڕازین لەوەی فرۆشی بلیت بۆ یانەکەی ئەنقەرە کراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوان ناتوانن بیکڕن.

بەر لە یاریی نێوان ئامەدسپۆر و گەنچلەربیرلیغی لە گەڕی حەوتەمی سوپەرلیگ، بلیتەکانی یارییەکە خرانە بازاڕەوە.

بە گوێرەی راگەیێندراوێکی یانەی گەنچلەربیرلیغی، نرخی بلیتەکانی یارییەکە بە گوێرەی شوێنی یاریگە لە 750 لیرە (15 دۆلار)ـەوە دەستپێدەکات و بەرزترینی 5000 لیرە (نزیکەی 100 دۆلار)ـە.

بلیتەکانی هاندەرانی ئامەدسپۆر هێشتا نەخراونەتە بازاڕەوە.

لە کاتێکدا نرخی بلیتی هاندەرانی ئامەدسپۆر لە پلیکانەکانی تایبەت بە میوان بە 975 لیرە (نزیکەی 20 دۆلار) دیاری کراوە، بەڵام هێشتا بلیتەکان نەخراونەتە بازاڕەوە.

تاوەکو ئێستا کاتی خستنە رووی بلیتەکانی هاندەرانی میوان روون نەبووەتەوە، ئەمە ناڕەزایی هاندەرانی ئامەدسپۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

کێشەی پێکان لە یانەی گەنچلەربیرلیغی، یانەکەی پایتەختی تورکیای تووشی شڵەژان کردووە. پێشبینی دەکرێت ئاداما تراورێ کە لە یاریی بەرامبەر باشاکشەهیر تووشی پێکان بوو و ئەم وەرزە لە شەش یاریدا بەشداریی کردبوو، نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە.

هەروەها ئۆغوڵجان ئولگون، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی گەنچلەربیرلیغی کە ئەم وەرزە لە شەش یاریدا بەشداریی کردووە، بەهۆی پێکان لە کاتی مەشق و راهێنانەکاندا ناتوانێت لە یارییەکەی بەرامبەر ئامەدسپۆر یاری بکات.

هاوکات پێکانی تیدیان نیاس و کێڤن رۆدریگێز بەردەوامە و ئەم یارییەش ناتوانن بەشداری بکەن.

ئامەدسپۆر بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە شەش یاریدا یەکەمی خولی پلە نایابی تورکیایە و بە جیاوازیی گۆڵ لە پێش گاڵاتاسارایە کە ئەویش 13 خاڵی کۆکردووەتەوە.

یانەکانی بێشکتاش و کۆجائەلیسپۆر بە 12 خاڵ پلەکانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

یانەی یەکێتیی گەنجان کە نوێنەرایەتیی ئەنقەرە دەکات، لە شەش یاریدا حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی 13ـیەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە