Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵۆندۆر

باڵۆندۆر

وەرزش

بەرپرسێکی پێشووی باڵۆندۆر ئێمباپێ شۆک دەکات، "شایستەی باڵۆندۆر نییە"

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

پاسکال فێرێ، بەڕێوەبەری پێشووی گۆڤاری 'فرانس فوتبۆڵ' و خەڵاتی باڵۆندۆر، پێیوایە کیلیان ئێمباپێ، شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆندۆری ئەمساڵ نییە، چونکە هیچ نازناوێکی نەبردووەتەوە.


کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا، هەڵمەتێکی چالاکی میدیایی بۆ بازاڕکردن بۆخۆی ئەنجامدا، لەپێناو بەرەوپێشبردنی چانسی بەدەستهێنانی خەڵاتەکە.

کیلیان لە هەڵمەتەکەیدا، پشتی بەژمارەی گۆڵەکانی خۆی بەست لە وەرزەکەدا، بەتایبەت کە گۆڵکاری لالیگا، چامپیۆنزلیگ و مۆندیال بوو، جیا لە گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال.

کیلیانی 27 ساڵان، رایگەیاندبوو خۆی بە شایستەترینی بەدەستهێنانی باڵۆندۆری ئەمساڵ دەزانێت، لە کاتێکدا بڕیارە رۆژی 26ی ئەم مانگە، لە ئاهەنگێکدا لە لەندەن، ناوی براوەکە ئاشکرا بکرێت.

ئەو هەڵمەتەی کیلیان ئەنجامیدا، نەیتوانی بڕوا بە پاسکال بهێنێت لەوەی ئەو شایستەترینی بردنەوەیەتی.

فێرێ، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی 'وێست فرانس'ی فەرەنسیدا دەڵێ، ئێمباپێ شایستەی بەدەستهێنانی باڵۆندۆری ئەمساڵ نییە، چونکە ئەو لە وەرزەکەدا، نەیتوانی هیچ نازناوێکی دیکە چ لەگەڵ یانەکەی، یان هەڵبژاردەکەی بەدەست بهێنێت.

ئەو هەروەها دەڵێ، "لیستی کۆتایی 30 بەربژێرەکەی ئەمساڵ، پێموایە سێ تاوەکو چوار یاریزانی تێدایە کە لە وەرزەکەدا هیچ نازناوێکیان نەبردووەتەوە، کیلیان یەکێکە لەوان، پێموانییە کەسێک ببێتە باشترین یاریزانی ساڵ، بەڵام شکستی هێنابێت لەبردنەوەی هیچ نازناوێک".

بەرپرسەکەی پێشووی باڵۆندۆر هەروەها دەڵێ، "تۆپی پێ کارێکی بەکۆمەڵە. یاریزان کاتێک شکست دەهێنێت لە گەیشتنە هیچ یارییەکی کۆتایی پاڵەوانێتییە جیاوازەکان، لە کاتێکدا لەگەڵ دوو تیپی گەورە (ریال مەدرید و فەرەنسا) یارییدەکات، بەبڕوای من، ئەمە وادەکات هەلی بردنەوەی ئەو زۆر کەم ببێتەوە".

پاسکال هەروەها گوتوویەتی، "پێموایە جامی جیهانی، هەمان قورسایی چامپیۆنزلیگی هەیە، نەکەمتر و نەزیادتر. هەردووکیان پێوەری وەرزن بۆ بەدەستهێنانی باڵۆندۆر".

فێرێ دەڵێ، "لەکۆتاییدا، بابەتەکە پەیوەست دەبێت بەبۆچوونی کەسییەوە، بەڵام بەلای منەوە، باشترین یاریزان ئەوەیە کە یەکێک لەو دوو نازناوەی بردبێتەوە. ئەگەر هیچکام لەو نازناوانەی نەبێت، با لە هەموو شوێنێکیش گۆڵی تۆمارکردبێت، ئەوە ناتوانێت من تێربکات لەوەدا، ئەو یاریزانە شایستەی باڵۆندۆرە".

بەرپرسەکەی فرانس فوتبۆڵ ئاشکرایکردووە، ئەگەر ئەمساڵ مافی دەنگدانی هەبووایە، دەنگی بەلامین یامالی یاریزانی بارسێلۆنا دەدا بۆ بردنەوە خەڵاتەکە، چونکە وەکئەو دەڵێ، ئەو مۆندیالی بردووەتەوە، هەروەها تۆمارێکی مەزنی نازناوەکانی هەیە، جیا لە "لێهاتووییەکی ناوازە لە یاریگادا کە وایکردووە، ئەو یاریزانێکی جیاواز بێت".

فێرێ هەروەها رەخنەی لەو هەڵمەت و پڕوپاگەندانە گرتووە، کە بەربژێرەکان بۆخۆیان ئەنجامدەدەن، لەپێناو کاریگەریی دروستکردن لەسەر دەنگدەران، لەپێناو دەنگپێدان بەوان، بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.

ئەو بەرپرسە ئاشکرایکردووە، ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی ئەمساڵی خەڵاتەکە، بێزاریی خۆیان بۆ هەڵسوکەوتی ئەو یاریزانانە دەربڕیوە، وایداناوە ئەوان هیچ لەوە تێنەگەیشتوون کە کاریگەریی دروستکردن لەسەر دەنگدەرێکی باڵۆندۆر لە پیرۆ، یان فینلاند یان کامیرۆن، لە رێگای پڕوپاگەندەوە، هەرگیز هیچ ناگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە