Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کیلیان ئێمباپێ

کیلیان ئێمباپێ

وەرزش

ئێمباپێ لە ریال مەدرید تووڕەیە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

10-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر10-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ


لەکاتێکدا کیلیان ئێمباپێ خەون بە سەرکەوتن بۆ سەر ستەیجی باڵۆندۆر بۆ یەکەمین جار لە کاروانی وەرزشییدا دەبینێت، ئاماژەکانی گرژی لە نێوان ئەستێرە فەرەنسییەکە و ریال مەدرید لە ئاسۆدا دەردەکەون، دوای ئەوەی بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، هەستی بەوە کردووە کە یانەکەی ئەو پشتیوانییەی چاوەڕێی دەکرد لە پێشبڕکێی ئەم خەڵاتە تاکەکەسییەدا پێی نابەخشێت؛ بەپێچەوانەی هەڵوێستی بارسێلۆناوە کە بەتەواوی پشتیوانی لە بەهرەمەندە لاوەکەی، لامین یامال دەکات.


ماڵپەڕی فۆت مێرکاتۆی فەرەنسی لە زاری رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانییەوە بڵاویکردەوە کە ئێمباپێ تووشی سەرسوڕمان بووە لە شێوازی مامەڵەکردنی  ریال مەدرید لەگەڵ دۆسێیەی باڵۆندۆردا، چونکە چاوەڕوانی پشتیوانییەکی گەورەتری لە یانەکەی دەکرد لە هەوڵەکانیدا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، ئەمەش لەوانەیە هەستی بێئومێدیی لای زیاتر بکات، سەرەڕای ئەو پاڵپشتییەی لەلایەن راهێنەرەکەی، جۆزێ مۆرینیۆوە لێی دەکرێت.

هێرشبەرە فەرەنسییەکە کە بەهیوا و ئاواتی گەورەوە گەیشتە مەدرید، ئامانجیەتی پێگەی خۆی وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پڕۆژەی وەرزشیی یانەکە و دیارترین ئەستێرەکانی تۆپی پێی جیهان جێگیر بکات، بەڵام نەبوونی ئەو پشتیوانییەی چاوەڕوانی دەکرد لە کێبڕکێی باڵۆندۆردا، لەوانەیە پرسیار لەسەر پێگەی ئەو لەناو تیپەکەدا دروست بکات.

هاوکات گوشارەکان لەسەر ئێمباپێ لە سایەی چاوەڕوانییە بەرزەکان و کێبڕکێی بەهێزی ناو ریال مەدرید لە زیادبووندان، لە پاڵ پێویستیی بەردەوامبوون لەسەر پێشکەشکردنی ئاستی بەرز و یەکلاکردنەوەی یارییە گەورەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، مەرج نییە ئەم راپۆرتانە بەمانای تێکچوونی یەکجارەکیی نێوان یاریزانەکە و یانەکە بێت، چونکە ئەم ئەستێرە فەرەنسییە هێشتا وەک یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی تیپەکە دەمێنێتەوە.

لەکاتێکدا لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا هەواڵی بەستنەوەی ناوی بە گواستنەوە بۆ لیڤەرپوول بڵاوبووەوە، ئاستی ئێمباپێ لەناو یاریگادا فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە دەبێت لە دیاریکردنی سیمای قۆناخی داهاتوودا؛ لە هەمانکاتیشدا چاوەکان لەسەر یارییەکەی بەرامبەر ڤیاڕیالن، کە دەرفەتێکی نوێیە لەبەردەم کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ درەوشانەوە و وەڵامدانەوەی رەخنەکان، لە نێو کەشێکی پڕ لە ناڕوونی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کارگێڕیی ریال مەدریددا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە