Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێندریک

ئێندریک

وەرزش

دەرمانی دەردی میلان لای ریال مەدریدە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

10-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر10-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ


یانەی میلانی ئیتاڵی خۆی بۆ هەنگاوی بەهێز لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا ئامادە دەکات، دوای ئەوەی پاڵپشتییەکی دارایی نوێی بەدەستهێنا کە ئاواتەکانی بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی و گەڕاندنەوەی پێگەی خۆی لەنێو گەورەکانی ئەورووپادا بەهێزتر دەکات. ئەو یانەیە  پلانی بۆ  دوو گرێبەستی گەورە داناوە و یەکێکیان یاریزانی ریال مەدریدە.


بەگوێرەی پێگەی فۆت مێرکاتۆی فەرەنسی، جێری کاردیناڵی، خاوەنی یانەی میلان، بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی خستووەتە خەزێنەی یانەکەوە، لە هەنگاوێکدا کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی توانای دارایی یانەکە و خێراکردنی پڕۆژەی گەڕانەوەیە بۆ کێبڕکێ لەسەر بەرزترین ئاست.

ئەم هەنگاوە لە سایەی ئەو گوشارە داراییانەدا دێت کە رووبەڕووی رۆسۆنێری بووەتەوە، دوای شکستهێنانی لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ دوو وەرزی لەسەریەک، هاوکات لەگەڵ تۆمارکردنی زیانی 24 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی دارایی رابردوودا، لەگەڵ پێشبینیی بەردەوامبوونی کورتهێنان لە وەرزی 2026-2027ـدا. 

لەسەر ئاستی وەرزشی، میلان پلانی هەیە سوود لە ماوەی گواستنەوەی زستانە وەربگرێت بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی، و ناوی هەریەک لە ئێندریكی بەرازیلی، هێرشبەری ریال مەدرید و گۆنزالۆ ئیناسیۆی پۆرتوگالی، بەرگریکاری سپۆرتینگ لێسبۆن، لەنێو دیارترین بژاردە پێشنیازکراوەکاندا دەردەکەون.

ئیناسیۆ ئامانجێکی کۆنی یانە ئیتاڵییەکەیە، دوای ئەوەی ناوی لە هاوینی رابردوودا بەستراوەتەوە بە رۆسۆنێرییەوە، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی ئێندریك زیاتر لە شێوازی خواستن (خواستن بە قەرز) نزیکە، بەهۆی هەوڵی هێرشبەرە بەرازیلییەکە بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی زیاتری یارییکردن.

لە بەرامبەردا، گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکارە پۆرتوگالییەکە رەنگە پێویستی بە وەبەرهێنانێکی دارایی گەورە هەبێت، ئەمەش کارگێڕیی میلان دەخاتە بەردەم ئاڵنگارییەک بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان ئاواتە وەرزشییەکانی و رەچاوکردنی لایەنە داراییەکانیدا.

میلان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا نزیکەی 160 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە و ئێستا لە پلەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیادایە، هاوکات ئامانجی ئەوەیە بەردەوام بێت لە تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی و گەڕانەوەی بۆ چامپیۆنزلیگ، هاوکات لەگەڵ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سان سیرۆ و بەهێزکردنی ئامادەیی خۆی لە گۆڕەپانی ئەورووپادا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە