Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤینیسیۆس و ئێمباپێ

ڤینیسیۆس و ئێمباپێ

وەرزش

"یان ئێمباپێ یان ڤینیسیۆس بفرۆشن"

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

10-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس10-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاشکرایکردووە، لێکتێگەیشتنی نێوان کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر، تەنیا بە رۆیشتنی یەکێکیان لە یانەی ریال مەدرید، کۆتایی دێت.


رۆژنامەی 'ئاتلێتیک' لە زاری یەکێک لە ئەندامانی پێشووی دەستەی راهێنەرانی ریال مەدریدی گواستووەتەوە، کێشەی نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە، تاوەکو ئێستا بەردەوامە، تەنیا بەوەش چارەسەر دەبێت، یەکێکیان لە یانەکە بڕوات.

میدیاکان دەڵێن و ئاستی ریال مەدریدیش لە یاریگادا دووپاتیدەکاتەوە، ئەو دوو یاریزانە، تاوەکو ئێستا ناتوانن لە یاریگادا هاوئاهەنگ بن، لەپێناو باشتربوونی ئاستی تیپەکەیان و لە کاتێکدا ئێمباپێ هەوڵی زۆر بۆ درەوشانەوەی خۆی و زیاتر دەرکەوتنی دەدات، ڤینیسیۆس هەست بەبێزاری دەکات و ئاستی زۆر دابەزیوە.

سەرچاوەیەک، کە رۆژنامەکە دەڵێ، رۆژانە لە نێو ڤاڵدێبێباس کاریکردووە، بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، کێشەی نێوان ئەو دوو یاریزانە، کێشەی ئەو دوو یاریزانە، "پەیوەندی بە تۆپی پێ و خۆبەگەورە زانینەوە هەیە، بەڵام بەر لە هەر شت، کێشەی تۆپی پێیە".

راپۆرتەکە، لە زاری کەسێکی نزیک لە یەکێک لە یاریزانانی ریال مەدرید، کە پەیوەندی باشی لەگەڵ ڤینی و کیلیان هەیە دەڵێ، پەیوەندی نێوانیان لە دەرەوەی یاریگا خراپ نییە. روونیدەکاتەوە، بابەتەکە پەیوەندی بەوەوە نییە کە ئەوان کۆکن یان رقیان لە یەکدییە، بەڵکو کێشەکە لەوەدایە کە ئەوان خۆیان بەیەکدی بەراورد دەکەن و ئەگەر یەکێکیان نەگەڕێتەوە بۆ بەرگریکردن، ئەویدیکەش لاسایی دەکاتەوە و ناگەڕێتەوە.

هەمان ئەو سەرچاوەیە دەڵێ، ئەوەی ئەمساڵ زیاتر دۆخەکەی تێکداوە ئەوەیە کە ڤینیسیۆس نیگەرانە لەوەی، ریال مەدرید بەئاشکرا پشتگیری کیلیان دەکات، بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆندۆر، تەنانەت یاریزانەکانیش لە نێو خۆیاندا باسی ئەوەیان کردووە، کە ریال مەدرید زۆر پشتگری کیلیان دەکات، بۆ ئەوەی خەڵاتەکە بباتەوە.

راپۆرتەکە هەروەها ئاشکرایکردووە، کە کێشەی ریال مەدرید لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە لە یاریگادا، ئەوەیە کە هەردوو یاریزانەکە لە هەمان رووبەر و لای یاریگادا یارییدەکەن.

ئەندامێکی پێشووی دەستەی راهێنەرانی پێشووی یانەکە، کە لەگەڵ یەکێک لە راهێنەرەکانی یانەکەدا کاری کردووە، بە رۆژنامەکەی گوتووە، هەردوو یاریزانەکە لە باڵی چەپ یاریی دەکەن، بەشداریش لە بەرگریدا ناکەن، یان دەبێ گۆڕانکاریی ریشەیی لە بونیادی تیپەکەدا بکرێت، یان دەبێ چاوەڕێی باشبوونیان لێ نەکەین، مەحاڵە تیپێک بە تەنیا هەشت یاریزانەوە بەرگری بکات، بتوانێت هاوسەنگ بێت.

لە بەرامبەردا، جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکە، هەوڵدەدات چارەسەری تاکتیکی بۆ شێوازی یارییکردنی هەردوو یاریزانەکە، بە یارییکردن بەشێوازی 4 - 2 - 3 - 1 دروست بکات لە کاتی بەرگریدا، بەشێوەیەک کە بۆشایی دروست نەبێت و هەردوو یاریزانەکە، وزەی هێرشبەرییان لەدەست نەدەن.

هەندێک سەرچاوەی نزیک لە مۆرینیۆ گوتوویانە، ئەو راهێنەرە بیری لەوە نەکردووەتەوە ڤینیسیۆس لە پێکهاتەی سەرەکی دووربخاتەوە، ئەگەرچی ئەو یاریزانە ئاستی دابەزیوە و هەرئەوەش وایکردووە لە هەشت یاریدا، تەنیا یەک گۆڵ تۆماربکات و سێ ئەسیستی هەبێت، لە کاتێکدا ئێمباپێ هەشت گۆڵی هەیە لەگەڵ دوو ئەسیست، لەهەمان ژمارەی یارییدا.

راپۆرتەکە لە کۆتاییدا دەڵێ، هەریەکە لە کارلۆ ئەنچێلۆتی، چابی ئەلۆنسۆ و ئەلڤارۆ ئەربێلوا، شکستیان هێنا لە دۆزینەوەی شێوازی گونجاو بۆ یارییکردنی هەردوو یاریزانەکە، داهاتووی پڕۆژەی مۆرینیۆش لەگەڵ یانەکە، ئێستا رووبەڕووی هەمان ئاڵنگاری بووەتەوە و هێشتا سەرەداوی چارەسەر، دەرنەکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە